ڕێباز حەملان: مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ئەمساڵ و مووچەی ساڵی 2027 گرەنتیکراوە

ڕێباز حەملان: مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ئەمساڵ و مووچەی ساڵی 2027 گرەنتیکراوە

00:00/00:00
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. فۆتۆ: پەڕەى رێباز حەملان لە فەیسبووک

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، مووچەى ساڵى 2027ـى مووچەخۆران گرەنتیکراوە.

  • ڕێباز حەملان دەشڵێت، مووچەى مانگى 11 و 12ـى ئەمساڵیش گرەنتیکراوە.

  • ڕێباز حەملان: لەسەر دۆسیەى نەوت و داهاتى نانەوتیی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە.


ڕێباز حەملان، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە حکومەتى عێراق ، ڕایگەیاند، مەسروور بارزانى لە کۆتا سەردانیدا لەگەڵ عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق گفتوگۆى کردووە و لەسەر دۆسیەى نەوت و داهاتى نانەوتییش گفتوگۆی بەردەوام هەیە.


ڕێباز حەملان ئەوەشى خستەڕوو، تاوەکو ئێستا ڕەشنووسى پڕۆژە بودجەى 2027ـى عێراق نەهاتووەتە ئەنجوومەنى وەزیران، تاوەکو پەسەند بکرێت.

ڕێباز حەملان، لەبارەى کێشەکانى هەرێمى کوردستانیشەوە دەڵێت:

  • هەر کێشەیەکمان هەیە، پێویستە لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەسەر بکرێت.

  • پەرلەمانى کوردستان موڵکى هەموو کوردستانە و موڵکى یەک حیزب نییە.

  • بەغداد مامەڵە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکان دەکەن.

  • هیوادارم بەم دانیشتنانەى نێوان پارتى یەکێتی، دانیشتنى لوتکەی بەدوادا بێت و بەمزووانە کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکبهێنرێت.

Loading related news...