پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە; زەمینەسازیی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کراوە

پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە; زەمینەسازیی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کراوە

00:00/00:00

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەشواق جاف ڕایگەیاند، کۆبوونەوەى ئەمڕۆى یەکێتى و پارتى زەمینەسازییە بۆ دەستپێکردنەوەى کۆبوونەوەکان.

  • ئەشواق جاف دەشڵێت، وەکو پارتى پێمان باشە حکومەتێکى بنکە فراوان پێکبهێنرێت.


ئەشواق جاف، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەى ئەمڕۆى یەکێتى و پارتى بەشێکە لە زەمینەسازى بۆ دەستپێکردنەوەى کۆبوونەوەکانیان لە داهاتوودا.


ئەشواق جاف، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 ئاماژەى بەوەکرد:

  • کۆبوونەوەى ئەمڕۆى نێوان یەکێتى و پارتى بەشێکە لەو زەمینەسازییەى دەستیپێکردووە بۆ کۆبوونەوەى داهاتوو.

  • ئەگەر ئەنجامى کۆبوونەوەکان ئەرێنى بێت، کۆبوونەوەى لووتکەشى بەدوادا دێت.

  • وەکو پارتى پێیان باشە حکومەتێکى بنکە فراوان پێکبهێنرێت و ڕێز لە ئیرادەى هەموو لایەنە سیاسییەکان دەگرن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

Loading related news...