یانەی نەورۆز بە ڕیمۆنتادا لە خولەکەکانی کۆتاییدا لە گەرمەی بردەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • نەورۆز لە نێو یاریگای خۆی ڕیمۆنتادای بەسەر گەرمەدا کرد.

  • گەرمە و نەورۆز یەکەم و دووەمن و یەک خاڵیان نێوانە.


لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەردوو یانەی نەورۆز و گەرمە کە یەکەم و دووەمی ڕیزبەندیی ئەم خولەیان گرتووە، لەنێو یاریگای نەورۆز ڕووبەڕووی یەکدیی بوونەوە.


یارییەکی گەرم لە کەشێکی سارددا

  • ئەحمەد مەکەنزی، یاریزانی یانەی گەرمە لە خولەکەکانی 4 و 48ـی یارییەکەدا دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

  • لە خولەکەکانی 14 و 89 و 92شدا یانەی نەورۆز بە ڕیمۆنتادایەکی مێژوویی گەڕایەوە و هەریەک لە حەبیب ئوەسڵاتی، میسۆڤا و مەڕوان حسێن ئەنجامەکەیان هەڵگەڕاندەوە و یارییەکەیان لە بەرژەوەندیی خۆیان بە ئەنجامی 3- 2 کۆتایی پێهێنا.

  • دوای یارییەکە ڕیزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق زیاتر گەرم بوو، بەجۆرێک گەرمە 30 خاڵ و نەورۆز 29 خاڵ و نەفت و شورتەش سێیەم و چوارەمن بە 28 خاڵ و 25 خاڵ.

یارییەکە لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری نەورۆز و تیفۆیەکی جوانی ئەڵتراسی یانەکەدا بەڕێوەچوو، کە هەموو هاندەران ملپێچی نەورۆزیان بەرز کردبووەوە و یاریزانی ژمارە 12ـی یارییەکە بوون.

جێی باسە، کەناڵ8 زیاتر لە 5000 ملپێچی کردە دیاری بۆ یانەی نەورۆز و یاریگە بە ملپێچی سوور دەدرەوشایەوە.

کەناڵ8

Sat Nov 21 2026

Loading related news...