لە 2020ـەوە تاوەکو ئێستا سەدان پڕۆژە لە هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین جێبەجێ کراون.
پڕۆژەکان ئاستى نادادپەروەرى و جیاوازى کابینەى نۆیەم لەنێوان ناوچەکاندا دەردەخات.
پڕۆژەکان لەسەر داهاتى نانەوتیى سنوورەکە جێبەجێ کراون.
سەرەڕاى جیاکارییەکەى کابینەى نۆیەم بەڵام کاروانى ئاوەدانى نەوەستاوە.
لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین، کابینەی نۆیەمی حکومەت هیچ بڕە پارەیەکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرج نەکردووە و تەواوی پڕۆژەکان لەسەر داهاتی نانەوتیی سنوورەکە کراون.
دەیان پڕۆژەی ستراتیجی لە سنوورەکەدا لە قۆناغی جێبەجێکردندان یان تەواو بوون کە سەرجەمیان لەسەر داهاتی نانەوتی تەمویل کراون، لەوانە:
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی: بڕیارە بەهاری ساڵی داهاتوو قۆناغی یەکەمی تەواو بکرێت کە بودجەکەی زیاتر لە 400 ملیار دینارە.
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ: وەک پڕۆژەیەکی ستراتیجی کارکردن تێیدا بەردەوامە و بودجەکەی لە داهاتی نانەوتی دابین دەکرێت.
ڕێگاوبانی دووسایدی سلێمانی – کەلار: پڕۆژەکە تەواو کراوە و بە هەمان شێوە لەسەر داهاتی نانەوتی بووە.
پارێزگای هەڵەبجە (کۆی گشتی: 386 پڕۆژە)
تەواوکراو: 215 پڕۆژە (بە ڕێژەی 55.7%).
بەردەوام: 105 پڕۆژە (بە ڕێژەی 27.2%).
ڕاگیراو: 66 پڕۆژە (بە ڕێژەی 17.1%).
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (کۆی گشتی: 449 پڕۆژە)
تەواوکراو: 285 پڕۆژە (بە ڕێژەی 63.5%).
بەردەوام: 106 پڕۆژە (بە ڕێژەی 23.6%).
ڕاگیراو: 58 پڕۆژە (بە ڕێژەی 12.9%).
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین (کۆی گشتی: 337 پڕۆژە)
تەواوکراو: 201 پڕۆژە (بە ڕێژەی 59.8%).
بەردەوام: 88 پڕۆژە (بە ڕێژەی 26.2%).
ڕاگیراو: 48 پڕۆژە (بە ڕێژەی 14%).
بێجگە لە خەرجیی پڕۆژەکان، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا و لە سەرەتای کابینەی نۆیەمەوە هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو سنوورە خەرج نەکراوە. لە بەرامبەردا، داهاتی نانەوتیی سنوورەکە مانگانە بەم شێوەیە خەرج کراوە:
38 ملیار دینار: وەک داهاتی نانەوتیی فیدراڵیی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە تەرخان کراوە.
15 ملیار دینار: بۆ خەرجیی خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانی نەخۆشخانەکان، خواردنی زیندانیان و پاککردنەوەی شار دابین کراوە.
پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری لەسەر داهاتی ناوخۆن؛ ڕاپۆرتێک لەسەر پەککەوتنی هەزار پڕۆژە
ئامارەکانی کابینەی 9: پڕۆژەکانی هەولێر 3 هێندەی سلێمانییە و دهۆک 15 هێندەی هەڵەبجەیە
