لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چاندنی گەنم دەستیپێکرد.
ئەمساڵ نرخی گازوایل و پەینی کیمیایی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
جووتیاران، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بە چاندنی گەنم کرد و بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووەکانی وەک نرخی گازوایل و پەینی کیمایییەوە، هەر لە ئێستاوە ترسیان هەیە، قازانج سەری مایە بخوات
لە سنووری دهۆک و زاخۆ پێشبینی دەکرێت ڕووبەری چێندراو بگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم.
لەکاتێکدا وەرزی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 900 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە.
جووتیارێک قسەی بۆ کەناڵ8 کردووە، لەلایەک نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی پێداویستییە کشتوکاڵییەکان و لە لایەکی دیکەوە نیگەرانە لە نەبوونی هاوکاریی حکومەت.
ساڵی ڕابردوو نرخی یەک لیتر گاز نزیکەی 600 دینار بوو.
بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە هەزار و 500 دینار بۆ هەزار و 60 دینار.
جووتیاران داوای هاوکاری و پاڵپشتی حکومەت دەکەن.
جیا لەوەی نرخی یەک تۆن پەینی کیمیایی لەنێوان ملیۆنێک و 200 هەزار بۆ دوو ملیۆن دیناردایە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 400 هەزار دینار بووە.
