دوران کاڵکان: پڕۆسەکە تەنیا بە ئۆجەلان سەردەخرێت

پووختەى هەواڵ

  • دوران کاڵکان ڕەخنەى لە دەسەڵاتى تورکیا هەیە بەوەى هەنگاو نانێت

  • دوران کاڵکان ئاماژە بەوەدەکات ئەگەریان بۆ پێکدادان لەگەڵ تورکیا نەهێشتووەتەوە و هەنگاوی دیکە نەماوە بینێن.

  • لەگەڵئەوەشدا بەرپرسانى باڵاى تورکیا جەخت لەسەرخستنى پڕۆسەکە دەکەنەوە.


دوران کاڵکان، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ "مەدیا خەبەر" دەڵێت، تەنیا بە ئازادیی ئۆجەلان و باشکردنی دۆخی پڕۆسەکە دەچێتە پێشەوە و سەردەکەوێت.


دوران کاڵکان:

  • تورکیا لە ئاستی پڕۆسەکەدا هەنگاو نانێت و دەرفەت بە ئۆجەلان نادات بە باشی کار لەسەر پرۆسەکە دەکات.

  • هیچ گۆڕانکارییەکیش لە پێگەی ئۆجەلاندا نەکراوە.

  • ئەگەر تورکیا پلانی هێرشکردنی نەبێت، بە جۆرێک کشاوینەتەوە هیچ ئەگەرێک بۆ پێکدادان نەماوەتەوە.

  • هیچ هەنگاوێکی دیکە نەماوە بینێن و ئێستا کاتی ئەوەیە تورکیا هەنگاو بنێت.

  • پێویستە پێگەی ئۆجەلان دیاری بکرێت، ئەو لیژنەیە دەستبەکاربێت کە ئۆجەلانی تێدایە و هەنگاو بۆ دیموکراتیزەکردن بنرێت.

  • پێویستە ئەو ئەندامانەی پەکەکە چەکدادەنێن و دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا، دەرفەتی سیاسەتکردنیان هەبێت و ژیانیان گرەنتی بکرێت.

  • هەنگاوەکانمان دەریخست کە جددین لەسەر پرۆسەکە و قسەکانی ئەو کەسانە ڕاست دەرنەچوو پەکەکەیان بە دژی پڕۆسەکە دادەنا.

"شەهیدانى زیندان"

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەک لەو زیندانیکراوانەی لەسەر دۆسیەی پەکەکە لە زینداندان گیانیان لەدەستداوە و کاڵکان ئەو کەسانە بە "شەهیدی بزوتنەوەکەیان و شەهیدی زیندان" ناودەبات و دەڵێت، ڕاستە لە شاخ خەباتیان ڕاگرتووە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا لە جەنگدایە لەگەڵ زیندانیکراواندا.

دەربارەی کۆمەڵکوژی دێرسیم و ئەو کارەساتانەی بەسەر کورد دا هاتووە کاڵکان دەڵێت، پێویستە دەوڵەتی تورکیا دان بەو برینە قووڵەدا بنێت لە سەرەتای تەمەنی کۆماری تورکیا لە دێرسیم ڕوویدا و قبوڵی بکات.

کاڵکان گوتیشى "کورد و سەرکردە شۆڕشگێڕەکانی کورد کێشەیان لەگەڵ دروستبوونی کۆماری تورکیادا نەبووە و سیاسەتی تورکیا لە ساڵانی دواتر کێشەکانی دروستکرد".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

عەلی باباجان: سلێمانی بازاڕێکی زیندووی هەیە

پڕۆسەى ئاشتى؛ بەمزووانە پێگەیەکى فەرمى بە ئۆجەلان دەدرێت

Loading related news...