
سەرەڕای بەردەوامیی وەرزی هاوین و نەهاتنی پاییز، لە بەرزاییەکانی باکووری کوردستان، یەکەمین بەفری ئەمساڵ باری.
لە شاخی سیپان کە لە سنووری شارۆچکەی ئادلجەوازی سەربە پارێزگای بەدلیسە، یەکەمین بەفری ئەمساڵ باری و بەشێک لە شاخەکەی سپیپۆش کرد.
شاخی سیپان چوار هەزار و 58 مەتر لە ئاستى ڕووى دەریاوە بەرزە، شاخێکی گڕکانییە و سێیەم شاخی بەرزی باکووری کوردستان و تورکیایە.
لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و زستانیش بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەکەونە بەردەم شەپۆلى سەرما و بە درێژایی وەرزی زستان، بەشێک لە ڕێگەکان بەهۆی بەفربارینەوە دادەخرێن.
شەپۆلی بەفربارین لە باکووری کوردستان؛ ڕێگای 30 ناوچە داخرا
بەفر بارین لە وان و موشی باکوری کوردستان رێگای 68 گوندی داخستووە
