گواستنەوەی دۆسییەی پتر لە 25 هەزار زیندانی سیاسی هەرێم بۆ بەغداد؛ داوای 229 ملیار دینار دەکرێت

پووختەی هەواڵەکە

  • بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییانی سیاسی ڕایگەیاند، داوامانكردووە مینحەى زیندانیانى سیاسی بخرێتە سەر بودجەى سیادى.

  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ دەشڵێت، وەزیرى دارایی عێراق پاڵپشتى داواکارییەکەى کردووە.

  • مینحەى شەهیدانى سەنگەر کراوەتە 1.2 ملیۆن دینار و مینحەى شەهیدانى هاوڵاتی کراوەتە 600 هەزار دینار.


لە پڕۆژەی بودجەى 2027ـى فیدڕاڵى عێراق داواکراوە تەرخانى دارایی بۆ زیندانییان و ڕاگیراوانى سیاسی لە بودجەى سیادى بێت و بۆ ئەو پرسەش وەزیرى دارایی پاڵپشتى لێ دەکات.


ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییانی سیاسی، لە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ کەناڵ8ـ:

  • پاش گواستنەوەى دۆسیەى 25 هەزارو 624 گیراو و زیندانیانى سیاسیی هەرێمى کوردستان بۆ سەر دەستەى زیندانیانى سیاسیی عێراق داوامان کردووە مینحەکان هاوتا بکرێت،.

  • خەرجی ساڵانە بۆ دابینکردنى مینحەى زیندانیانى سیاسیی هەرێمى کوردستان 229 ملیار و 219 ملیۆن و 640 هەزار دینارە.

  • لە پڕۆژەیاساى بودجەى 2027ـى فیدڕاڵى داوامانکردووە تەرخانى دارایی بۆ زیندانییان و ڕاگیراوانى سیاسی لەسەر بودجەى سیادى بێت.

  • فالح سارى وەزیرى دارایی عێراق پاڵپشتى لێ کردووین.

  • نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق، فوئاد حوسێن، خالید شوانى، سروە عەبدولواحید، کە وەزیرن لە کابینەى عەلى زەیدى بەڵێنیانداوە پاڵپشتى ئەو داواکاریانە بکەن تاوەکو جێگیر بکرێت لە بودجەدا.

زیندانییان و شەهیدان

ئامانجى وەزارەتى کاروبارى شەهیدانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە، زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، کە پێشتر دۆسییەکانیان دراوەتە دەستەى زیندانییانى سیاسیی عێراق، مینحەیان بۆ دابینبکرێت هاوشێوەى زیندانیان و ڕاگیراوانى سیاسیی عێراق.

لە عێراق 158 هەزار زیندانى سیاسیی مینحە وەردەگرن و بەسەر سێ پۆلدا دابەشکراون، کە پۆلى یەکەم 400 هەزار دینار، پۆلى دووەم 800 هەزار دینار و پۆلى سێیەم ملیۆنێک و 200 هەزار دینار وەردەگرن.

هاوکات جەختى لەوەشکردەوە، لەهەرێمى کوردستان مینحەى شەهیدانى سەنگەر لە بەشەبودجەى هەرێمى کوردستان کراوەتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار و مینحەى شەهیدانى هاوڵاتیی لە 300 هەزار دینارەوە کراوەتە 600 هەزار دینار.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شاندى باڵاى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان بۆ فالح سارى: 229 ملیار دینار بۆ زیندانییانى سیاسی لە بودجەدا تەرخان بکرێت

Loading related news...