فەرمانى دەستگیرکردن بۆ محەممەد حاجى مەحمود دەرچوو

محەممەد حاجى محموود، سکرتێرى حیزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان
محەممەد حاجى محموود، سکرتێرى حیزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • فەرمانەکە لە 2ـى مانگى ڕابردوو دەرچووە.

  • فەرمانەکە لەسەر کێشەى زێدەڕۆیی شارەوانییە.

  • دادگاى چەمچەماڵ فەرمانەکەى دەرکردووە.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، کە نووسراوێکى دادگاى چەمچەماڵە و ئاڕاستەى سەرجەم ئەندامانى بەرزەفتى دادوەرى و گشت ئەندامانى هێزەکانى پۆلیسى کردووە و تیایدا داواى دەستگیرکردنى محەممەدى حاجى مەحمود، سکرتێرى حیزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان دەکات.


ناوەڕۆکى فەرمانەکە و چیرۆکى پشت سکاڵاکە:

  • چەند جارێك بەرپرسانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە شارەدێی تەكیە ئاگاداركراونەتەوە.

  • دوو بارەگایان هەیە لەسەر زەوی شارەوانییە.

  • بە زیادەرەوی دروستكراون لایبەرن.

  • ئامادە نەبوون ئەو كارە بكەن.

  • هەربۆیە دوو ساڵ پێش ئێستا بەرپرسی رێكخستنی ئەو حزبە لە تەكیە دەستگیركرا.

  • دواتر بە كەفالەت ئازادكرا.

  • پاشان لە لایەن شارەوانی تەكیەوە سكاڵا لەسەر محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبەکە جوڵێندرا.

  • پاش ئەوەی چەند جار ئاگاداركردنەوەی دادگای بۆ چووە.

  • بەڵام ئامادەی بەردەم دادگا نەبووە.

  • لەبەر ئەوە لە ڕۆژی 4ـى تشرینى یەکەمى 2026، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

بەڵگەى نووسراوى دادگاى لێکۆڵینەوەى چەمچەماڵ هاوپێچە:

Loading related news...