نەبوونى لامەرکەزییەت کێشە گەورەکەى تاکەکان و حکومەتە خۆجێیەکانى پارێزگاکان

نەبوونى لامەرکەزییەت کێشە گەورەکەى تاکەکان و حکومەتە خۆجێیەکانى پارێزگاکان

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • ساڵانێکە دەسەڵاتی مەرکەزی لە هەولێرەوە بووەتە بەربەستی گەورەی بەردەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی.

  • ئەو پڕۆژەیەی دەبێت لە گەرمای هاویندا جێبەجێبکرێت، رەزامەندییەكەی لە سەرمای زستاندا دەگەڕێتەوە.


عەزیز یەكێكە لەو بەڵێندەرانەی بووەتە قوربانیی ئەم ڕۆتینە مەركەزییە. كاتێكیش بە فایلی مامەڵەكانییەوە ڕوو لە هەولێر دەكات، بە گوتەی خۆی لە ناو تۆڕێكی ئاڵۆزی بێناونیشاندا ون دەبێت و نازانێت لە دەرگای كام دامەزراوە و كام بەرپرس بدات.


کێشەکان نەبوونى لامەرکەزییەت لەبەردەم بەڵێندەران

  • چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری کە کۆمپانیاکەی ئەم بەڵێندەرە لە سلێمانی جێبەجێی دەکات، چارەنوسیان کەوتووەتە ناو تونێلێکی تاریکەوە.

  • ئەم گرێكوێرەیە تەنیا كێشەی تاكە بەڵێندەرێك نییە.

  • بەڵكو بووەتە دەردێكی بەردەوامی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی.

بۆچوونى یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی:

  • ڕەزامەندی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەولێرەوە ناگەڕێنەوە.

  • یاخود ئەو پڕۆژەیەی دەبێت لە گەرمای هاویندا جێبەجێبکرێت، رەزامەندییەكەی لە سەرمای زستاندا دەگەڕێتەوە.

  • ئەمەش پڕۆژەکە دەخاتە بەردەم دواخستنێكی دیكە

بۆچوونى پارێزگارى سلێمانى

  • لە ساڵی 2014وە، بە كۆتوبەندكردنی دەسەڵاتەکانیان، کراونەتە جێبەجێكارێكی دەستبەستراو.

  • بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە، كاراكردنەوەی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2009ـی پەرلەمانی كوردستان، بە چارەسەر دەزانێت.

بە گووتەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی، هەتاوەکو سیستەمی لامەرکەزی جێبەجێ نەکرێت و دەسەڵاتە كارگێڕی و داراییەكان بۆ پارێزگاكان شۆڕ نەكرێنەوە، پڕۆژەكانی سلێمانی هەر لە نێوان چاوەڕوانیی واژۆیەك و تێپەڕینی وەرزەكاندا بە هەڵواسراوی دەمێننەوە.

کەناڵ8

Wed Nov 18 2026

Loading related news...