لامەرکەزییەت؛ سیستمێکی گرنگ و پێویست بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان

لامەرکەزییەت؛ سیستمێکی گرنگ و پێویست بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • بەشێک بووە لە کارنامەی کابینەکانی حەوتەم، هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

  • بەهۆى جێبەجێنەکردنییەوە ناهاوسەنگى لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان درووستبووە.


لامەرکەزییەت، بە درێژایی نزیکەی 17 ساڵی ڕابردوو، نەک هەر بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە، بەڵکو وردە وردە ئەوەی هەشبووە قۆرخکراوە و خراوەتە دەستى یەک کەسەوە.


بۆچوونى پەرلەمانتارن

  • بەهۆی جێبەجێنەکردنی لامەرکەزییەتەوە، ناهاوسەنگی لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا درووستبووە.

  • لە خولەکانی سێیەم، چوارەم و پێنجەمی پەرلەمان، نزیکەی 230 پەرلەمانتار پشتیوانییان لە لامەرکەزییەت کردووە.

  • هیچ کام لە کابینە یەک لە دوای یەکەکان ئەم سیستمەیان جێبەجێ نەکردووە.

  • ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

  • لە ساڵی 2003ـەوە بناغەی یاسایی بۆ سیستمی لامەرکەزییەتی کارگێڕی و دارایی دانراوە.

  • ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەنجومەنی شارەوانییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەشێکن لەم سیستمە.

  • ڕۆژ دوای ڕۆژ بە شێوەی کرداری پشتگوێ خراون و ڕۆڵیان بە تەواوی لاواز کراوە.

بە گوتەی پسپۆڕانی کارگێڕی و یاسایی، سیستمی لامەرکەزییەت شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە بۆ فەرمانگەکان و ئیدارەکان.

ئەمەش وادەکات دەسەڵات و بڕیاردان لە تاکڕەوی و ناوەندگەراییەوە بەسەر شار و ناوچە جیاوازەکاندا دابەش بکات؛ کە دەبێتەهۆى کەمبوونەوەى ڕۆتینى ڕۆژانە و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەر بەسەر سەرجەم شارەکان و هاونیشتمانیان.

کەناڵ8

Wed Nov 18 2026

Loading related news...