بۆرییەکی بە قاچاغبردنی نەوت لە باخێکدا دۆزرایەوە

بۆرییەکی بە قاچاغبردنی نەوت لە باخێکدا دۆزرایەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • بە قاچاغبردنى نەوت گەرمترین پرسى گۆڕەپانى سیاسیى عێراقە.

  • دواى جورفولسەخر هەڵمەتێکى فراوان بۆ کۆتاییهێنان بەقاچاغبردنى نەوت دەستیپێکردووە.

  • عێراق دەیەوێت نەوت تەنیا بە ڕێگەى فەرمى و ئاشکرا هەناردە بکرێت.


لە سنووری پارێزگای نەجەف، هێزە ئەمنییەکان بۆرییەکی بە قاچاغبردنی نەوتیان دۆزییەوە، لە سۆشیال میدیای عێراق وا بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ئەو باخەی بۆرییەکەی تیادا دۆزراوەتەوە، پەرلەمانتارە.


زانیارییەکان لەو بارەیەوە:

  • بۆرییە نەوتییەکە لە سنووری ناوچەی حەیدەرییە دۆزراوەتەوە.

  • بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت بۆرییەکە خراوەتە ژێر گڵەوە، تاوەکو ئاشکرا نەبێت.

عەبدولهادی حەسناوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕەتیدەکاتەوە ئەو بۆرییە نەوتە قاچاغە هیچ پەیوەندییەکی بە خۆی و براکانییەوە هەبێت.

عەبدولهادی حەسناوی:

بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەت دەکەین، بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرسی بەقاچاخبردنی نەوت.

حەسناوی داوا دەکات، لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی لەوشێوەیە، پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەسترێت و دەنگۆ و چەواشەکاری بڵاونەکرێتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

حەیدەر عەبودی: پاراستنی بۆرییەکانی نەوت هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە

ئارام یوسف

Sat Nov 21 2026

Loading related news...