پاسکیلسوارێکی ژاپۆنی لە سەماوە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

پووختەى هەواڵ

  • ناوبەناو گەشتیارانى بیانى بە پاسکیل بە وڵاتاندا دەگەڕێن و دێنە عێراقیش.

  • پۆلیس هۆکارى ڕووداوەکەى بۆ کەمتەرخەمى پاسکیلسوارەکە گەڕاندووەتەوە.


ڕۆژى هەینى پاسکیلسوارێکی ژاپۆنی، لەسەر ڕێگەی ڕومەیسە – سەماوە لە سنووری پارێزگای موسەننا، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایی زۆر خۆى پێدادەکێشێت و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.


هاتووچۆى سەماوە:

  • ئەو پاسکیلسوارە بیانییە لە لای ڕاستی ڕێگاکە ڕۆیشتووە، لەناکاو هاتووەتە دەستە چەپی شەقامەکە.

  • ئۆتۆمبێلێکی جۆری چارجەر تاکسی خۆى پێدا کێشاوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

  • لە ڕووداوەکەدا سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە، کە خوێندکاری کۆلێجی پۆلیسە، بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

  • بەگوێرەى پشکنین و هێڵکاریی پۆلیسی هاتووچۆ لە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوتووە پاسکیلسوارەکە کەمتەرخەم بووە و هۆکاری ڕووداوەکە بووە.

تەرمی ئەو پاسکیلسوارە ژاپۆنییە، ڕەوانەی پزیشکی دادیی موسەننا کراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو ئێستا ناسنامەى پاسکیلسوارەکەیان ئاشکرا نەکردووە، تەنیا ئاماژەیان بەوەکردووە کە گەشتیارێکى ژاپۆنییە و بە مەبەستى گەشتیارى ڕووی لە عێراق کردووە.

ئارام یوسف

Sat Nov 21 2026

Loading related news...