گرووپەکە ناوی عەسائیبی جیهادە و خاوەنی درۆنە.
ڕاگەیاندنی گرووپەکە هاوکاتە لەگەڵ هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەرەی ئێرانە و دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا چەندین هێرشی کردووە.
ژمارەیەک چەکدار بە جلوبەرگی ڕەش و دەموچاوی داپۆشراوەوە، کە دوو درۆنیان لەبەردەمە، دامەزراندنی گرووپی عەسائیبی جیهاد لە عێراق ڕادەگەیێنن.
ئەو گرووپە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە لە 1ـی جەمادی دووەمی 1448ـی کۆچی (دەکاتە 11ـی ئەم مانگە) تۆمارکراوە.
گرووپەکەیان لەسەر سێ بنەما دامەزراندووە، کە بریتین لە:
جێگیربوون لەسەر ڕێگەی جیهاد.
خۆتەرخانکردن بۆ گۆڕەپانی مقاوەمە.
دڵسۆزی تەنیا بۆ مەزهەب، نیشتمان و شەهیدەکان، لەگەڵ وەفاداری بۆ کەسوکاری شەهیدەکان.
ئەو گرووپە داوا لە سەرجەم ئەو کەسانەش دەکات کە هەمان خەمی ئەوانیان هەیە و نیازیان پاکە، پەیوەندییان پێوە بکەن؛ دەشڵێن نە ڕۆژگار و نە بەرژەوەندییەکان نایانگۆڕێت. هەروەها ئەو گرووپە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە پەیوەندی بە لیژنەی هەماهەنگیی مقاوەمەوە بکات.
