لە بەسڕە بۆرییەکى غاز گڕى گرت و مردن و برینداربوونى لێکەوتەوە

پووختەى هەواڵ

  • ئامارى جیاواز لەبارەى مردن و برینداربوونەوە بڵاوکرایەوە.

  • لایەنى فەرمى ئاماژە بە مردنى دوو کەس و میدیاکانیش باس لە هەست کەس دەکەن.

  • بەشێوەیەکى فەرمى هۆکارى ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.


بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە وێستگەی کارەبای هارسە لە باکووری بەسڕە ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 28ـى دیکەش برینداربوون، لە کاتێکدا بەشێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان باسیان لە مردنى هەشت کەس و برینداربوونى 30ـى کەسى دیکە کرد.


زانیارییە سەرەتاییەکان:

بۆرییەکی گواستنەوەی غازی سروشتی لەو وێستگەیە تەقیوەتەوە و ئاگرێکی گەورە دروستبووە.

فەرمانگەی تەندروستیی بەسڕە:

دوو کەس لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە و 28 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرگریی شارستانیی بەسڕە، کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی وێستگەی کارەبای هارسەی ڕاگەیاند و تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەی بۆری گواستنەوەی غازی وێستگەکە نەزانراوە.

هۆکاری زۆری قوربانییەکان، بەهۆی بوونی ژمارەیەک خانووی زیادەڕۆیە لەنزیک وێستگەکە و بەوهۆیەوە ئاگر لە بەشێک لەو خانووانە کەوتووەتەوە و زیانی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە میسان هەشت بەرپرسى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان دەستگیرکران

ئارام یوسف

Sat Nov 21 2026

Loading related news...