
. بەڕێوەبەری کارەکانی گواردیۆلا هەڵوێستی ڕاهێنەرەکەی لەسەر ئۆفەرەکان ئاشکرا کرد.
. گواردیۆلا سەرجەم ئەو ئۆفەرانە ڕەتدەکاتەوە کە لە ئێستادا پێشکەشی دەکرێن.
. ڕاهێنەرەکە پێشتریش پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە.
. بڕیاردانی کۆتایی لەسەر داهاتووی پێپ دەکەوێتە پێش دەستپێکی وەرزی داهاتوو.
جۆزێپ ماریا ئۆرۆبیتگ، بەڕێوەبەری کارەکانی پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی، هەڵوێستی ڕاهێنەرەکەی سەبارەت بە گرنگیپێدانی یانەکانی خولی ڕۆشەنی سعودی ئاشکرا کرد.
گواردیۆلا هاوینی ڕابردوو دوای 10 ساڵ مانەوەی، وازی لە ڕاهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی هێنا، هەروەها چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئۆفەرێکی بۆ جێگرتنەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکا ڕەتکردەوە.
ئۆرۆبیتگ بە ڕۆژنامەی ڕیازییەی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە چەند ئۆفەرێکمان لە سعودییەوە پێگەیشت، بەڵام گواردیۆلا بەتەواوی ڕەتیدەکاتەوە لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر هیچ ئۆفەرێک بکات."
لەکۆتاییدا گوتیشی: "پێپ پێش دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی دەست بە بڕیاردان لەسەر داهاتووی دەکات، تاوەکو ئەم ساتەش ئەمە بڕیاری کۆتاییەتی."