ئارسیناڵ گرێبەستی دیکلان ڕایس نوێدەکاتەوە

. ئارسیناڵ گەیشتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دیکلان ڕایس.

. گرێبەستە نوێیەکە بۆ ماوەی 5 ساڵە و بەمزووانە واژۆ دەکرێت.

. ڕایس وەرزی ڕابردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە بردنەوەی پریمەرلیگ هەبوو.

. ئەوە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی ئارتێتا و تیمبەر دێت لە یانەکەدا.

یانەی ئارسیناڵ گەیشتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دیکلان ڕایس بۆ 5 ساڵی دیکە و تاوەکو هاوینی 2031.

تۆڕی زە ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە بەمزووانە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات. ڕایس لە 2023 بەرامبەر بڕی 105 ملیۆن پاوەند هاتە ئارسیناڵ و گرێبەستەکەی پێشووی تاوەکو 2028 بوو.

وەرزی ڕابردوو ڕایس ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی پریمەرلیگ دوای 22 ساڵ، کە لە 36 یاری خولەکەدا 4 گۆڵی کرد و 7 گۆڵی دروستکرد. بە گشتی لە 55 یاری بەشداریکرد و گەیشتنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. لە کۆی 173 یاری بۆ یانەکە، 22 گۆڵ و 36 ئەسیستی هەیە.

ئەو هەنگاوەی ئارسیناڵ لەپێناو پاراستنی سەقامگیری یانەکەیە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە میکێل ئارتێتا و یوریەن تیمبەریش گرێبەستەکانیان نوێکردەوە.

Loading related news...