
بڕیارە رۆژی شەممە، لە کاتژمێر 19:30 یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆیدا و لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە گەڕی 14 میوانداریی یانەی گەرمە بکات.
هەردوو یانەکە ئامادەکاریی تەواویان کردووە و ماوەی چەند رۆژێکە مەشق وراهێنانەکانیان بە چڕی دەستپێکردووە، ئەم یارییە گەورە و چارەنووسسازە، چونکە یانەی گەرمە یەکەمی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقە و بە راهێنەری نوێیە کە عەدنان حەمەدی عێراقییە بۆ ئەم یارییە گەشتی شاری سلێمانی دەکەن و دەیانەوێت پارێزگاری لە لووتکەی ریزبەندییەکە بکەن، کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردووە.
یانەی نەورۆزیش دوای ئەنجامە خراپەکان، بەڵام ئێستا سەرکەوتووە بۆ تۆپ پێنجی ریزبەندیی و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، لەبەر ئەوە یارییەکە قورسە و نەورۆز بە ئامادەبوونی هاندەرانی و سەرجەم یاریزانەکانی دەیەوێت ئەم یارییە بباتەوە، تاکە یاریزان کە گومانی ئامادەبوونی لێدەکرێت مححەمد دلاوەری لاوە، ئەگەر نا پێکهاتەکە بێ کێشەیە و نەورۆز چاوەڕێی ئەم یارییە ئاگرینە دەکات.
چوار رۆژ پێش ئەم یارییەش هیچ بلیتێکی ئاسایی نەماوە و هەمووی فرۆشراوە، تەنیا چەند بلیتێکی کەمی کوردییە ڤی ئای پییەکان نەگیراون، بەوەش چاوەرواندەکرێت تەواوی یاریگەی نەورۆز پڕ بێت لە هاندەر و دەروازەکانی چوونە ژوورەوە چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکە بکرێتەوە..
دەستەی ئۆلتراسەکانی یاەی نەورۆز بۆ ئەم یارییە بە نیازی چەند نمانیشێکی جیاوازن و هەر هاندەرێکیش کە ئامادە دەبێت لە یارییەکەدا، ملپێچێکی بە دیاری دەدرێتێ تاوەکو سیمایەکی جوان بە یاریگاکە ببەخشن و یاریگای نەورۆز سوورپۆش بیت ئەو رۆژە.
یانەی نەورۆز پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی گرتووە و خاوەنی 23 خاڵە، شەش بردنەوە و 5 یەکسانبوون و 2 شکستی هەیە.
یانەی گەرمەش 30 خاڵی هەیە و خاوەن نۆ بردنەوە، 3 یەکسانبوون و یەک شکستە، نزیکترین ڕکابەر لێوەی یانەی نەفتە کە 5 خاڵیان جیاوازە.