
کاردانەوەکان بەردەوامن و ئەمجارە دایکی کریستیانۆ هاتووەتە سەر خەت و باسی لە بڕیاری وازهێنانی کوڕەکەی کرد…
دایکی کریستیانۆ رۆنالدۆ ناوی دۆلۆرێس ئاڤییرۆیە و لە نوێترین دیمانەیدا گوتی:
زۆر دڵخۆش بووم بە شکستەکەی پورتوگال، چونکە
شایەنی بوون.
کوڕەکەم لەلایەن هەڵبژاردەکەیەوە فێڵی لێکراوە و تەنانەت
لەلایەن هاوڕێ و یاریزانەکانی خۆیشییەوە لە نێو هەڵبژاردەکەدا ڕێزی لێنەگیراوە،
ئەو ماڵئاواییە هیچ نەبوو!
دەبووایە ڕێزلێنانەکە لە ئامادەبوونی خۆیدا لە یاریگادا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەبێ ئەو کردیان، یانەی
سپۆرتینگ لیشبۆنە بە شێوازێکی شایستەتر پێشوازی و ڕێزی لێدەگرن، بۆیە ئێمە لێرە
ڕیزلێنانی بۆ دەکەین.
لە بەرامبەردا خۆرخێ خیسۆسی ڕاهێنەر زۆر بە پرۆفێشناڵی وەڵامی دایەوە و گوتی:
هاتووین باسی یاریی بکەین، بەڵام ئێستا دەبێت وەڵامی دایکی کریستیانۆ
بدەمەوە؟ چی بڵێم؟ دایکی کریستیانۆ دایکی منیشە، خانمێکە ڕێزی زۆری لێدەگرم،
هەرچیەکیشی گوتوە من لێی تێدەگەم، دڵی دایک هەروایە و خەمی ڕۆڵەکەیەتی.دایک هەر دایکە و من تەنیا دەبێت ڕێزی لێبگرم، دایک هەمیشە تا کۆتایی
بەرگری لە جەرگی خۆی دەکات تەنانەت ئەگەر هەڵەش بێت، هاوکات دایکی کریستیانۆ زۆر
خۆشەویستە و من دەزانم بۆ گەورەکردنی منداڵەکانی چەند زەحمەت و ئازاری چەشتووە،
بۆیە ڕێز لە تاک بە تاکی وشەکانی دەگرم.