ڕاوێژکارێکی زەیدی: وەزیری نەوت ئارەزووی دەستلەکارکێشانەوەی هەیە

پووختەى هەواڵ

  • لەم هەفتەیەدا دووەم جارە دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوت بڵاو دەبێتەوە.

  • وەزارەتی نەوت ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت باسم خزەیر لە ئەرکەکەی بەردەوامە و دەست لەکار ناکێشێتەوە.

  • دەنگۆکان هاوکاتن لەگەڵ گەرمبوونی باسوخواسەکان لەسەر بە قاچاخبردنی نەوت.


عەبدولئەمیر تعێبان، ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، باسم محەممەد خزەیر، ئارەزووی دەستلەکارکێشانەوەی هەیە لە پۆستەکەی؛ وەزارەتی نەوتیش ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە و بە ناڕاست ناویان دەبات.


عەبدولئەمیر تعێبان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق:

  • وەزارەتی نەوت بەرپرسیاری پرۆسەی بە قاچاخبردنی نەوتە.

  • هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، عەباس حەیالی بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت بەربژێر دەکات».

وەزارەتی نەوت: وا نییە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا قسەکانی ڕاوێژکارەکەی زەیدی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: «ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە، وەزیری نەوت لە ئەرکەکەی بەردەوامە و هیچ نیازێکی نییە دەست لەکار بکێشێتەوە».

وەزارەتەکە گوتیشی: «هەڵوێستەکانی پەیوەندیدار بە وەزیری نەوت و ئەرک و بەرپرسیارێتییەکەی، نابێت بە شیکردنەوە و بیروبۆچوون گوزارشتی لێ بکرێت».

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

وەزیری نەوت: دەستم لەکار نەکێشاوەتەوە و لەژێر فشاردام

ئارام یوسف

Thu Nov 26 2026

Loading related news...