پووختەى ڕاپۆرت
لە زاخۆ تاوەکو هەڵەبجە.
لە بەرهەمی خاکەوە تاوەکو دەستڕەنگینییەکانی کوردستان.
ئەمجارە هەولێر بووەتە شوێنی کۆبوونەوە و نمایشکردنی بەرهەم و توانای بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ.
فێستیڤاڵێک کە زیاتر لە 300 ستاند و کەپر، ڕەنگ و بۆن و تامی بەرهەمە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستانیان لە پارکی شاندەر کۆکردووەتەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا نمایشکردنی بەرهەم نییە.
بەڵکو دەرفەتێکە بۆ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ تا بەرهەمەکانیان بناسێنن.
پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەردانکەران دروست بکەن.
فێستیڤاڵەکە لە پارکی شاندەر بەردەوامە و تاوەکو ڕۆژی هەینی داهاتوو، سەردانکەران دەتوانن لەگەڵ گەشتێک بە ناو پارکەکە، سەیری بەرهەمە خۆماڵییەکان بکەن و بە کڕینیش پشتگیری لە بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ بکەن