ڕۆژی سێشەمە دابارینەکە بەهێز دەبێت.
هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.
لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما دادەبەزن.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە ناوچەکە کردووە و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوراوی بوو و نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاستی دابارینەکە مامناوەند دەبێت.
سبەی کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز دەبێت و تەنیا ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە.
بەڵام لە کاتەکانی بەیانی ڕۆژی سێشەممەوە تاوەکو کاتژمێر چواری ئێوارە.
شەپۆلەکە دووبارە چالاک دەبێتەوە.
بارانی مامناوەند و لەگەڵ هەندێک کات هەورەبروسکەش دەبێت.
لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەدا بەهۆی یەکگرتنی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور.
شەپۆلەکە بەهێز دەبێت و چەقی ئەم بەهێزییە سەرەتا سنووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە پارێزگای کەرکووک دەگرێتەوە.
دواتریش بەرەو پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەکشێت.
بەم پێیەش چڕترین ماوەی دابارین لە ئێوارەی سێشەممەوە تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە دەبێت.
کە تێیدا لێزمەباران، تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوودەدەن.
بە هۆی خوڕیی دابارینەکەشەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاوەکو کاتەکانی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە چالاکی دەمێنێتەوە.
هاوکات دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.
بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان.
کە لە کاتی دابارینەکاندا هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
پێشبینییەکەی دەستەی کەشناسی لە کاتێکدایە ڕۆژى شەممە و سەرەتاى ئەم هەفتەیە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی زاخۆ و ئاکرێ چەند ڕێنماییەکییان دایە هاونیشتمانییان بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی لافاو.
هەولێر دەکەوێتە ئامادەباشییەوە؛ ڕێکارەکان بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی لافاو دەستیانپێکرد
کەشناسی: باران بارین لە سنوورەکانی پارێزگای دهۆک و زاخۆ دەستپێدەکات