بە هۆی بەنداوەکانەوە سەدان گوندی باکووری کوردستان ژێرئاوکەوتوون.
پێشتر بە هۆى بەنداوەکانەوە 700 گوند ژێرئاو کەوتبوون.
بەهۆی کەمبارانییەوە، ئاوی بەنداوی قەرەکورت لە سنووری شارۆچکەی قاموشان لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان بە تەواوی کەمبووەتەوە.
بە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە، گوندی قەرەکورت دەرکەوتووەتەوە.
کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی دروستکردنی بەنداوەکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکەی ژێرئاوکەوتبوو.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی لە لایەن پارت و ڕێکخراوە کوردی و ژینگەییەکانەوە ئامادەکراون.
بە هۆی ئەو بەنداوانەی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا لە باکووری کوردستان دروستکراون.
نزیکەی 700 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون بە تەواویی یان نیمچەیی ژێر ئاوکەوتوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هەدەپە کە لە ساڵی 2019 ئامادەیکردووە، پڕۆژەی بەنداوی ئیلیسو کاریگەری لەسەر 55 هەزار کەس هەبووە و زیانی لە ناوچەی مێژوویی حەسەنکێف و 199 ناوچەی نیشتەجێبوون داوە.