لە کۆبوونەوەکەدا باسییان لە یەکڕیزیی کورد لە بەغداد کرد.
ڕابەری بزووتنەوە، گوتى، دڵخۆشین کە یەکێتی و پارتی بەیەکەوە دابنیشن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانی کرد و بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.
گفتوگۆیەکی دۆستانەیان لە بارەى دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ڕابەری بزووتنەوە کۆمەڵێک سەرنج، تێبینی بەسوودی خستووەتەڕوو.
جەختیان لەوە کردەوە خەڵکی کوردستان دڵخۆشن بەوەی هەردوو حیزبی سەرەکی (یەکێتی و پارتی) پێکەوە دابنیشن.
کێشەکانیان لە ناوخۆدا چارەسەرد بکەن.
تاوەکو نەبرێنە بەغداد و لەوێ وەک یەک تیم مامەڵە بکەن.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ جەختی لەوە کردەوە "یەکێتی و پارتی لە بەغداد وەک یەک تیم قسە دەکەن".
عیرفان عەبدولعەزیز بۆچوونی وابوو بەمزووانە کۆبوونەوەی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان ناکرێت.
بەڵام گرنگ ئەوەیە هەر کاتێک لایەنە کوردییەکان چوونە بەغداد، وەک یەک تیمی یەکگرتوو بچن.