یاریگاى نێودەوڵەتى نەورۆز باوەشى تەنیا بۆ هاندەران نەکردووەتەوە.
گەشتیارى ناوەڕاست و باشوورى عێراق و هەندێکجار دەرەوەش ڕێگە دەبڕن و دێنە یاریگاکە.
شەقامەکانی بەرەو یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لە کاتی یارییەکاندا تەنیا بە هاندەرانی سلێمانی پڕ نابنەوە، بەڵکو سەدان میوان و گەشتیار لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەندێکجار وڵاتانی دەرەوە ڕێگای دوور دەبڕن تاوەکو لە نزیکەوە تێکەڵ بە کەشی یارییەکانی نەورۆزبن.
لێرە تەنیا تۆپێک لە نێو چوارگۆشەی سەوزدا ناگەڕێت.
بەڵکو بووەتە دەرگایەک بۆ ناساندنی جوانی و میواندۆستیی سلێمانی.
ئێستا یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆز بووەتە یەکێک لە دیارترین وێستگە گەشتیارییەکانی شار.
چیرۆکی ئەم یاریگایە تەنیا بە فیکەی کۆتایی یارییەکان تەواو نابێت.
لە ڕۆژە ئاساییەکانیشدا، یاریگای نەورۆز دەبێتە ناونیشانێکی سەرەکی لە نەخشەی گەشتیارانی سلێمانیدا.
گەشتیاران لە کاتی سەردانکردنیان بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری، وەک شوێنێکی گەشتیاری سەردانی یاریگاکە دەکەن.
وێنەی یادگاری لەم تەلارە وەرزشییەدا دەگرن.
یانەی نەورۆز سنوورەکانی وەرزشی تێپەڕاندووە و بووەتە پایەیەکی گرنگ بۆ بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و ئابووریی شار؛ نموونەیەکی زیندوو کە نیشانی دەدات چۆن وەرزش دەتوانێت ببێتە پردێک بۆ کۆکردنەوەی گەشتیاران و جوانترکردنی سیمای شار ئەوەش لەدوای ئەوەی کە یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆز لە شاری سلێمانی شوێنی نزیکەی 14هەزار هاندەری هەیە و لە زۆربەی یارییەکاندا کورسییەک نامێنێتەوە بۆ دانیشتن و بەشێکی بەرچاویشیان میوانی یانەکەن.
یانەی نەورۆز بە ڕیمۆنتادا لە خولەکەکانی کۆتاییدا لە گەرمەی بردەوە
لەسلێمانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8 دەستپێدەکات
کەناڵ8 سپۆنسەرى میدیایی ئاهەنگى کردنەوەى خولى ئەستێرەکانى عێراقە