فەیروز، دەنگە ئەفسووناوییەکە پێی نایە 91 ساڵییەوە

پووختەی بابەت:

  • لە دیارترین خانمە هونەرمەندەکانی لوبنان و جیهانی عەرەبییە

  • بە ئایکۆنی موزیکی عەرەبی ناسراوە

  • سیمبولێکی بەهێزی هاوچەرخبوونی لوبنانە

  • زیاتر لە هەزار و 500 بەرهەمی هەیە


نوهاد وەدیع حەداد، ناسراو بە فەیروز:

  • 21ی تشرینی دووەمی 1935 لە لوبنان لەدایکبووە

  • لە منداڵییەوە خولیا و توانا موزیکییەکەی دەرکەوتوون

  • لە ڕادیۆی نیشتمانیی لوبنان کاری کردووە

  • پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی خوێندووە

  • حەلیم ڕۆمی نازناوی فەیروزی پێ داوە

  • سەر بە نەوەی زێڕینی شانۆ و موزیکی لوبنانە

  • لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەگەڵ برایانی ڕەحبانی ناوبانگی پەیداکردووە


ئەوەی فەیروز کردی و پێی دەناسرێتەوە: گۆڕینی موزیکی عەرەبی بوو لەڕێگەی تێکەڵکردنی شێوازە نەریتییەکان بە شێوازی هاوچەرخ و ئۆرکێستراوە، هاوکات کاریگەرییە ڕۆژئاواییەکانیشی هێنایە ناوەندەکەوە.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 80 ئەلبووم و هەزار و 500 گۆرانیی هەیە:

  • بە گۆرانیی (عیتاب) ناوبانگی پەیداکردووە

  • دیارترین گۆرانییەکانی: سألوني الناس، نسم علينا الهوى، كيفك إنت، سلملي عليه

لە سایەی کارە هونەرییەکانیدا و تاوەکو ئێستا، لەلایەن 16 دامەزراوە و کەسایەتیی جیهانییەوە مەدالیای شەرەفمەندی پێ دراوە، دوایینیان لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساوە پێی درا.

حەسەن فەلاح

Sat Nov 21 2026

Loading related news...