قادر غەریب کۆچی دوایی کرد

پووختەی هەواڵ:

  • لە هونەرمەندە میللییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو

  • گرنگییەکی زۆری بە هونەری فۆلکلۆریی داوە

  • لە ئاستی ناوخۆی بۆکان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوبانگی زۆر بووە


کەناڵ8 زانیویەتی: قادر خوسرەوی ناسراو بە قادر غەریب، پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی و هەڵچوونی تەمەن، لە بۆکان و لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.


قادر غەریب:

  • لە بەیت و حەیراندا ناوبانگی هەبووە

  • 25ی ئابی 1934 لەدایکبووە

  • ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە پاراستنی کەلەپووری فۆلکلۆریی کوردی

  • دەنگێکی بەرزی حەیران بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەگوێرەی زانیارییەکانی دامەزراوەی کولتوور و ڕێنمایی ئیسلامیی بۆکان: قادر غەریب، بە ڕێوڕەسمێکی شایستە و بە هاودەمیی هونەرمەند، شاعیر و کەسایەتییەکانی بۆکان، لە گوندی قەهرئاباد بەخاک سپێردراوە.

دامەزراوەکە، لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمییدا، ڕۆڵی قار غەریب بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت:

گەشتە موزیکییەکەی هاوشانی حەسەن زیرەک و ماملێ دەستپێکردووە و چەندین گۆرانیی گرنگ و دەوڵەمەندی پێشکەشی موزیکی کوردی کردووە.

حەسەن فەلاح

Sat Nov 21 2026

Loading related news...