
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی گرووپی 20 ئۆکرانیا و ئێران بووە.
لە کۆبوونەوەی گرووپی 20 ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی ئەورووپا و ڕووسیا دروستبوو
لە کۆبوونەوەی گرووپی 20 گرتنی وێنەی بە کۆمەڵ هەڵوەشایەوە.
لە کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی 20، رووسیا هیچ ئاماژەیەکی نواندنی نەرمی لەسەر کیێڤ دەرنەبڕی، ئەمەش گرژیی و ئاڵۆزی بە دوای خۆیدا هێنا، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانیش دۆسیەی ئۆکرانیا و ئێران بوون.
لە کۆبوونەوەکانی دوێنێ هەینی، لەسەر مێزی گفتوگۆکان ناکۆکی توند هەبوو.
کایا کاڵاس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بە پێشکەشکردنی درۆ لەسەر گرژییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا تۆمەتبارکرد.
وڵاتانی ئەورووپا لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵیاندا فشاری زیاتر بخەنە سەر مۆسکۆ بەتایبەت لەسەر بەستنی ئاگربەست لە سەر ڕێڕەوەکانی دەریای ڕەش کە بە ڕێڕەوێکی سەرەکی هەناردەی کشتوکاڵی دادەنرێت.
لە کۆبوونەوەکە پلانی گرتنی وێنەی فەرمی کۆبوونەوەی گرووپی 20یش هەڵوەشایەوە.
بەرپرسانی ئەورووپا ڕەتیانکردەوە لە وێنەیەک دەرکەون کە وەزیری دەرەوەی ڕووسیای تێدایە، ئەمە ڕەخنەی لاڤرۆڤی بە دوای خۆیدا هێنا.
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی 20 کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، تەنیا چەند ڕۆژێکە بەر لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی نرخی وزە بەهۆی جەنگی ئەمریکا - ئێران و ڕێگرییەکانی ئێرانیش لە گەرووی هوورمز بۆ تێپەڕینی کەشتییە بارهەڵگرەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، هەڕەشەکانیش بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگی ئەمریکا - ئێران بەرەو هەڵکشانە و هەوڵی نێوەندگیرەکانیش بۆ هێوەرکردنەوەی دۆخەکە چڕتربووەتەوە.
