ئەمریکا 500 مووشەکی پاتریۆت بە ئۆکرانیا دەفرۆشێت

پووختەى هەواڵ

  • سەرەڕاى ناکۆکییەکانى نێوان ترەمپ و زێلێنسکى ئەمریکا لە هاوکارییەکانى بۆ ئۆکرانیا بەردەوامە.

  • هێرشەکانى ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ سەر یەکدى چڕبوونەتەوە.

  • ئۆکرانیا لە جەنگەکەیدا پشتى بە هاوکارییە سەربازییەکانى ئەمریکا و ئەورووپا بەستووە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕەزامەندی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی بۆ فرۆشتنی 500 مووشەکی پاتریۆت بە ئۆکرانیا ئاشكراکرد، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەکە پێویستی بە ڕەزامەندی کۆنگرێس هەیە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

  • لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە، کیێڤ دەتوانێت بە بەکارهێنانی ئەو مووشەکانە وەڵامی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتووش بداتەوە.

  • ئەم پرۆسەیە پاڵپشتیکردنی ئامانجە سیاسیی و ئەمنییە نیشتیمانییەکانی واشنتنە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەورووپا.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس:

  • پڕۆسەی ناردن و وەرگرتنی ئەو مووشەکانە چەند ساڵێک دەخایێنێت.

  • داوا لە واشنتن دەکەم چارەسەرێکی خێرا بدۆزێتەوە.

  • وڵاتەکەم ئێستا ڕووبەڕووی مەترسی ڕاستەقینە بووەتەوە.

  • پێویستی بەو مووشەکانەیە کە بەرپەرچىی هێرشەکان دەدەنەوە.

زێلێنسکی لەپۆستەکەیدا پێشنیازی ئەوە دەکات هەر یەک لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەورووپا، لە کۆگاکانی ئێستایان هاوکاریی سەربازیی بدەنە وڵاتەکەیان و لە دوایدا لە ڕێگەی گرێبەستی دیکە قەرەبووی ئەو چەک و مووشەکانە بکرێتەوە.

مووشەکی پاتریۆت دیارترین ئەو چەکانەیە کە کیێڤ بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی پشتی پێدەبەستێت.

ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدا هەر ئەم مانگە گرژیی و ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەر یەک لە واشنتن و کیێڤ درووستبوو، بەهۆی ئەو ڕێککەوتنە نوێیەی لە نێوان واشنتن و مۆسکۆ لەسەر دیزڵ کرا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ڕووسیا: ئۆکرانیا هێرشی بۆسەر پاڵاوگەکانی نەوتی ڕووسیا دەستپێکردەوە

چۆڵکردنی شاری ئۆلێشکیی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا دەستیپێکرد

یەسنا ئومێد

Sat Oct 31 2026

Loading related news...