قەتەر پێشنیازی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەداتە ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • وڵاتانى ناوچەکە لە هەوڵى نێوەندگیریدان.

  • قەتەر هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە لەپێناو کۆتاییهێنان بە جەنگى نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.

  • بەپرسێکی ئێرانی: پێشنیازەکان مایەی قبوڵکردن نییە.


ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە زانیاریی بەرپرسێکی ئاگادار لە دانوستانەکان، کە دەڵێت، کەسێکی ئێرانی نییە، ئاشکرایکردووە، ڕۆژی یەکشەممە ڕەشنووسی پێشنیازێکی نوێی ئاشتی پێشکەش کراوە و لە لایەن تارانەوە تاوتوێ دەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە تاران وەڵامی پێشنیازەکە بداتەوە.


ناوەڕۆکى پێشنیازەکە

  • پێشنیازەکە لەلایەن قەتەرەوە پێشکەشکراوە.

  • خشتەیەکی حەوت ڕۆژە لە خۆدەگرێت.

  • وەڵامی نیگەرانییەکانی تاران و واشنتن دەداتەوە.

  • خشتەکە ژمارەیەک هەنگاوی بونیادنانی متمانە لەلایەن هەردوولاوە لەخۆدەگرێت.

  • دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێبکات.

  • چەندین وڵات وەک گرەنتیکار لەوبارەیەوە کار دەکەن.

  • بەرپرسێکی ئێرانی بەشدار لە دانوستانەکان: قەتەر بیرۆکەی پەسەندنەکراوی داونەتێ نەک پێشنیازێکی فەرمی.

  • سیاسەتی تاران لە بارەی پرسی ئەتۆمی وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ نەرمییەک لەوبارەیەوە نانوێنن.

لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا، ئێران پێشنیازێکی حەوت ڕۆژەی پێشکەش کرد و لەوبارەیەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە، ئاماژەی بەوەکرد، دەکرێت لەڕێگەی جێبەجێکردنی پێشنیازەکەوە گەرووی هوورمز بکرێتەوە، ئەگەر بێت و ژمارەیەک لە مەرجەکانی ئێران جێبەجێ بكرێن، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازەکەی ڕەتکردەوە.

بەرپرسەکە باسی لەوەشکرد، ئەو ڕەشنووسەی یەکشەممە پێشکەشی تاران کراوە، جیاواز بووە لەو پێشنیازەی پێشتر و نێوەندگیرە قەتەرییەکان بەر لە چوونیان بۆ تاران بەشێوەیەکی هەمەلایەنە هەماهەنگییان لەگەڵ واشنتن کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عێراقچی: هەر سەرکێشییەکى ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر بازاڕەکانی وزە دەبێت

محەمەد عەلی

Wed Oct 28 2026

Loading related news...