
ئێران لەگەڵ نێوەندگیرەکان بەردەوامە لە پێداچوونەوەی بیرۆکەکان.
ئێران: جێبەجێکردنی پلانی حەوت ڕۆژە گرەنتی بکرێت لە کەمتر لە هەفتەیەکدا.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا هێزە چەکدارە ئازاکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان، ئێران بەردەوامە لە پێدانی دەرفەتی سەرکەوتن بە دیپلۆماسییەت".
عێراقچى: ئەوان لە پەیوەندییەکی نزیک و بەردەوامدا دەبن لەگەڵ نێوەندگیرەکان.
پێداچوونەوە بەو بیرۆکانەی دەتوانرێت لە کەمتر لە هەفتەیەکدا جێبەجێکردنی پلانی حەوت ڕۆژە مسۆگەر بکەن.
پلانی حەوت ڕۆژەی ئێران دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسییە و لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە خراوەتە بەردەم واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا.
کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژدا.
دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتن.
جێبەجێکردنی مەرجە تایبەتەکانی ئێران بۆ دروستکردنی متمانە و گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا.
قەتەر پێشنیازی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەداتە ئێران
عێراقچی: هەر سەرکێشییەکى ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر بازاڕەکانی وزە دەبێت

