
عەباس عێراقچى هۆشدارى دەداتە ئیسرائیل.
کاریگەرى گەورەى دەبێت لەسەر بازاڕەکانى وزە.
عەباس عێراقچی، وەزیرى دەرەوەى ئێران، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس، لە پەراوێزی کۆڕبەندی وزە لە مۆسکۆ ڕایگەیاند: "هەر سەرکەشییەکی ئیسرائیل لە کەنداوی فارس، کاریگەریی وێرانکەری لەسەر بازاڕەکانی وزە دەبێت لە کاتێکدا کە هێشتا سەرچاوەی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ هەردوو دابینکەرانی غاز و بەکارهێنەران".
پۆستەکەی عێراقچی لە کاتى دەرکەوتنى ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل بوو.
عێراقچى ئەو پۆستەى لە کاتێکدا کرد کە نەتانیاهوو لە هەڵبژاردنەکان ئاماژەکانى پێشکەوتنى ئاشکرابوون.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا و ئیسرائیل ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی نوێیان بۆ سەر ئێران هێنایەوە بەر باس، ئەوەش لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەی ئەو جەنگەی کە هەردوو وڵاتە لە 28ـی شوبات بە هێرشی هاوبەش بۆ سەر ئێران هەڵیانگیرساند.
بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی ڕۆژی سێشەممە لە پێشەنگدایە و جارێکی دیکە هەوڵی پێکهێنانەوەی حکومەت دەدات، دەڵێت، دەتوانێت لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کاربکات بۆ نەهێشتنی "مەترسیی بونیادی" ئێران.
85.6% دەنگەکان؛ بەرەى نەتانیاهوو 53 ئۆپۆزسیۆن 48 کورسییان بەدەستهێناوە

