
• واشنتن وەک نیازپاکى بۆ زیندووکردنەوەى دانوستانەکان ئەو نامەیەى ناردووە.
• دۆناڵد ترەمپ نامەکەى نووسیوە و بە جەى دی ڤانس ڕەوانەى کردووە.
ڕۆژنامەى وۆڵستریت جۆرناڵ، لە زارى بەرپرسانى ئەمریکییەوە ئاشکرایکردووە، جەى دى ڤانس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، بە ڕاسپاردەى دۆناڵد ترەمپ نامەیەکى بۆ موحسین ڕەزایی ئەمیندارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران ناردووە، بە مەبەستى زیندووکردنەوەى دانوستانەکانى هەردوو وڵات.
• بە گوتەى بەرپرسانى ئەمریکا، ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەى موحسین ڕەزاییەوە دانوستانەکان دەستپێبکاتەوە.
• بەرپرسانى ئەمریکا لەو باوەڕەدان، گفتوگۆى ڕاستەوخۆ لەگەڵ باڵى توندڕەوى دەسەڵاتى ئێران ئەنجامێکى باشترى دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، سێ سەرچاوەی ئەمریکی، ئیسرائیلی و هەرێمایەتی ڕایانگەیاندووە، نێوەندگیرە هەرێمایەتییەکان بە سەرکردایەتیی قەتەر، لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان تاران و اشنتن، بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی جەنگ دوای هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس.

