دەستپێکردنەوەی جەنگی سەر ئێران; هەڕەشەی جیهانێکی بێ ئینتەرنێت

جەنگی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی چەقبەستوو
جەنگی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی چەقبەستوو

پووختەی هەواڵەکە

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، ئەمریکا وڵاتانى کەنداو لە دەستپێکردنەوەى جەنگ ئاگادار کردووەتەوە

  • ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، هێرشی داهاتووی ئەمریکا بۆسەر ئێران کورت و بەهێز دەبێت

  • ئێرانیش هەڕەشە دەکات و دەڵێت ، هێرشبکرێتە سەرمان ئینتەرنێتى جیهان دەبڕین


    وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشكرایکردووە، ئەمریکا ژمارەیەک لە وڵاتانى کەنداوی عەرەبی ئاگادارکردووەتەوە کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوە خولی ئەمریکا، خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئۆپراسیۆنێکی کورت و بەهێزی سەربازیی بۆ سەر ئێران، هاوکات ئێرانیش هەڕەشەی جیهانێکی بێ ئینتەرنێت دەکات لە ئەگەرى هێرشکردنە سەریان.



زانياريیەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ:

  • پەیامەکە لە ڕێگەی سەرچاوە دیپلۆماسی و سەربازییەکان گەیێنراوە بە وڵاتانی عەرەبی.

  • پەیامەکە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا ئێستا خۆیان ئامادە بکەن بۆ خولێکی نوێی ئۆپراسیۆن بۆ سەر ئێران تاوەکو بە ئاڕاستەی دانوستان و ڕێککەوتن بڕۆن.

  • سوپای ئەمریکا ئێستا سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت لە تەکساس دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکە.

  • کۆگا تەقەمەنییەکان پڕدەکاتەوە و بۆمبهاوێژەکانیش ئامادە دەکات بۆ هێرش.

  • ژمارەیەک کەشتی فڕۆکەهەڵگری دیکەی سەربازیی ئامادە دەکرێت تاوەکو بچنەپاڵ ئەو 20 کەشتییە سەربازییەى لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

  • ترەمپ بە ئاڕاستەی ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە هەنگاو دەنێت کە لە رێگەیەوە دامەزراوەکانى ئێران و بنکە ئەتۆمییەکان بە ئامانج بگرێت.

“زوو کۆتایی پێدێت”

لەماوەی ڕابردووش ترەمپ بە ئاشکرا ئەوەى ڕایگەیاند، ئەوان لە ئۆپراسیۆنەکانییان هێرشییان کردووەتە سەر ئێران و لە ڕووی سەربازیی، دارایی و ڕووەکانی دیکەش شکستیان بەو وڵاتە هێناوە، لە ماوەیەکی زۆر نزیکیش ئەمە کۆتایی پێ دەهێنن.
لەگەڵ ئەوەشدا دۆناڵد ترەمپ پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو، بەر لە هەڵبژاردنەکانی نیوە خولی ئەمریکا کە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت هێرش ناکاتە سەر ئێران.

ئێران هەڕەشەی جیهانێکێ بێ ئینتەرنێت دەکات

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە، موحسن ڕەزائی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران دەڵێت، لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ، تەواوى ناوچەکە بێ ئینتەرنێت دەکەن و هەڕەشەى تەقاندنەوەى سەرجەم کێبڵەکانى ئینتەرنێت دەکەن.
هەڕەشەکەى ئێران لە ئاوەکانى کەنداوی عەرەبییە، کە بە کەنداوى فارس ناوى دەهێنن، ئامانجەکانیشیان بنکەی داراکان و پێگەکانی زیرەکی دەستکرد دەبێت، هەر بۆیە لە کۆتایدا دەڵێت ئەگەر جەنگ ڕووبدات ئەوا، "بەخێربێن بۆ جیهانێک بەبێ ئینتەرنێت".
کێبڵەکانی ژێر ئاو نزیکەی 99٪ی ئینتەرنێتی جیهانی دابیندەکەن بەگوێرەی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکانیش هێرشێکی هاوشێوەی ئێران ڕەنگە ببێتە هۆى پچڕانى 1%ى ئینتەرنێتى جیهان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پاکستان هۆشداریی دەدات لە ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی ناوچەکە

یەسنا ئومێد

Wed Oct 28 2026

Loading related news...