عەرەبەکانی ئیسرائیل بە ئەنجامی هەڵبژاردن دڵخۆشن

عەرەبەکانی ئیسرائیل بە ئەنجامی هەڵبژاردن دڵخۆشن

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • دەنگدەرانی عەرەب لە ئیسرائیل داوای مافەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی تاوان دەکەن.

  • دەنگدەرێکی عەرەب: ئەم حکومەتە خراپترین حکومەت بوو.

  • عەرەبەکان تاوەکو ئێستا 19 کورسییان بەدەستهێناوە.


عەرەبی ئیسرائیل، خۆشحاڵن بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمساڵی کنێست و هیواخوازن ئەم هەڵبژاردنە مافەکانیان مسۆگەر بکات. بەگوێرەى ئەنجامی بەرایی، تاوەکو ئێستا 19 کورسییان بەدەستهێناوە، ئەمەش زۆرترین ڕێژەی کورسییە لەو وڵاتە تاوەکو ئێستا بەدەستیان هێنابێت.


عەرەبەکان لە هەڵبژاردنى کنێست و هۆکارەکانى دەنگدانیان:

  • دەنگدەرێکی عەرەب: ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ عەرەبەکان نایابه.

  • دەنگدەرێکی عەرەب: هیواخوازم ئەو هەڵبژاردنە بەشێک لە مافە لە دەستدراوەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

  • زۆریی ڕێژەی تاوان لە ناوچە عەرەبنشینەکان، پاڵنەرێکی سەرەکی بووە بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن.

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی لەناو ئیسرائیلدا ماونەتەوە دوای جەنگی 1948 ئێستا بۆ نزیکەی 20%ـی کۆی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بەرزبووەتەوە، بەهۆی ژمارەی ئەو کورسییانەی لەم هەڵبژاردنەدا بەدەستیانهێناوە، دەبنە خاڵی یەکلاکەرەوەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی ئیسرائیل.

هەرچەندە بەرەی نەتانیاهوو لەم هەڵبژاردنەدا بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکان ژمارەی کورسییەکانی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن زیاترە، بەڵام هیچکام لەو دوو لایەنە ناتوانن حکومەت پێکبهێنن، چونکە 50+1ـی کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەستنەهێناوە، کورسیی عەرەبەکان دەتوانێت لە پێکهێنانی حکومەتدا خاڵی یەکلاکەرەوە بێت.

نەتانیاهوو دژی هەر بەشدارییەکی پارتە عەرەبییەکانە لە کابینەی حکومەت، بەڵام ئایزەنکۆت کە سەرکردایەتیی بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەکات، تاوەکو ڕادەیەک کراوەیە بەڕووی هاوپەیمانێتی کردن لەگەڵ عەرەبەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکەى ئیسرائیل؛ بەرەى نەتانیاهوو 53 کورسى ئۆپۆزسیۆن 48 کورسى

ئارام یوسف

Wed Oct 28 2026

Loading related news...