توێژینەوەیەکی کۆلێژی شاهانەی لەندەن: دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی جگەر لە 20 ساڵی ڕابردوودا %59 زیادی کردووە

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی جگەر لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2023 بە ڕێژەی %59 زیادی کردووە.

  • نەخۆشییە درێژخایەنەکانی جگەر یەکێکن لە هۆکارەکانی زیادبوونی شێرپەنجەی جگەر.


شێرپەنجەی جگەر یەکێکە لە نەخۆشییە باوە مەترسیدارەکان لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەستنیشانکردن و گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەکە، گۆڕانی شێوانی ژیان، نەخۆشییە زیندەچالاکییەکان تووشبوون بە ڤایرۆسەکانی جگەر یەکێکن لە هۆکارە باوەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر.


نیشانەکانی شێرپەنجەی جگەر

  • بوونی ئازاری سک

  • ڕشانەوە

  • هەستکردن بە ماندووبوون

  • ئاوسانی سک

  • گۆڕانی ڕەنگی پێست

  • گۆڕانی ڕەنگی پیسایی

  • دابەزینی کێشی جەستە

باوترین هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر

  • تووشبوون بە ڤایرۆسەکانی HBV و HCV

  • بەرکەوتن بە هەندێک پێکهاتەی ژەهراوی لە ڕێگەی خواردنەوە

  • بوونی نەخۆشییەکانی دیکەی جگەر.

  • خواردنەوە کحولییەکان

  • چەوریی سەر جگەر

خۆپاراستن لە شێرپەنجەی جگەر

  • کێشی جەستەی تەندروست.

  • وەرگرتنی پێکوتە دژی ڤایرۆسی جگەری جۆری بی.

  • دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.

  • ئەنجامدانی پشکنینی تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی جگەر.

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

توێژینەوەیەکی نوێ: نزیکەی دوو ملیار کەس نەخۆشییە درێژخایەنەکانی جگەریان هەیە | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Mon Nov 09 2026

Loading related news...