
ئەو خانمانەی خوێنبەرەکانی مەمکیان کلسی کردووە، %51 مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە.
کلسی خوێنبەرەکانی مەمک مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
پشکنینی مەمۆگرافی بەشێوەیەکی گشتی بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت، بەڵام دەکرێت پێشبینیی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی دڵ بکات.
لە ئەنجامی پشکنینی مەمۆگرافی بەشێک لە چارەخوازاندا دەردەکەوێت، خوێنبەرەکانی مەمکی چارەخوازەکە کلسی کردووە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، چارەخوازەکە مەترسیی تووشبوونی بە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە.
نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکن لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی خانمان لە تەمەنی پێش لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت'' تەنیا لە ساڵی 2023 ـدا نزیکەی 19 ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکانی دڵ گیانیان لەدەستداوە''.
کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی دەڵێت '' زیاتر لە 600 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشییەکانی دڵ بوون ''.
کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی دەڵێت '' مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە پیاواندا زیاترە ''.
فیدراسیۆنی جیهانیی نەخۆشییەکانی دڵ چەند ئامارێکی ساڵی 2024 ـی سەبارەت بە نەخۆشییەکانی دڵ لە عێراقدا بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت:
نزیکەی 90 هەزار کەس بە نەخۆشییەکانی دڵ گیانیان لەدەست داوە.
نزیکەی 812 کەس لە 100 هەزار کەس بە نەخۆشییەکانی دڵ گیانیان لەدەست داوە.
عێراق وەکو یەکێک لە ئەو 20 وڵاتەی جیهان دیاری کراوە کە تێیاندا ڕێژەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ بەرزترینە.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.


