
ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە حیزبوڵا دەکات.
یسرائیل کاتز: باکووری ئیسرائیل بۆردوومان بکرێت باشووری بەیروت دەکەینە ئامانج.
یسرائیل کاتز: حیزبوڵا بەشداری هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بکات بە تووندی لێیدەدەین.
وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ناوچەیەکی پارێزراویان بە ڕووبەری 700 کیلۆمەتر دووجا لە ناو خاکی لوبنان دروستکردووە و زیاتر لە 200 هەزار دانیشتووی ئەو ناوچانەیان دوورخستووەتەوە، دەشڵێت تاوەکو چەکی حیزبوڵا دانەماڵرێت، لەو ناوچانە ناکشێنەوە و هەڕەشەی هێرشی تووندیش بۆسەر باشووری بەیروت دەکات.
بەردەوامن لە وێرانکردنی ژێرخانی تیرۆریستان لەسەر زەوی و ژێر زەوی.
زیاتر لە 60 گوندیان لە باشووری لوبنان تێکداوە.لەگەڵ 23 هەزار ماڵ.
وەک مۆڵگەی چەکدارانی حیزبوڵا بەکارهێنراون.
ئەوانە سەرجەمیان هەڕەشەبوون بۆسەر دانیشتووانی شاری جەلیل.
هیچکاتێک نەبووە لە باشووری لوبنان ناوچەیەکی پارێزراوی وەک ئێستا بوونی هەبووبێت.
دیدگای نوێی ئەمنی بۆ پاراستنی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
تاوەکو حیزبوڵا چەک دەکرێت، هێزەکانیان لەوناوچانەى هێڵی ئەمنین لە لوبنان ناکشێنەوە.
دەبێت هەڕەشەی سەر دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل کۆتایی بێت.
سیاسەتێکی تووند پەیڕەو دەکەن.
هەر درۆنێک یان موشەکێک ئاڕاستەی شارەکان و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکانی ئیسرائیل بکرێت، وەڵامێکی بەهێزیان بۆسەر باشووری بەیروت دەبێت.
باشووری بەیروت وەک ئەڤیڤیم و موسغاڤ و کوریات شەمونە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
یسرائیل کاتز دەڵێت، ئەگەر حیزبوڵا بەشداری هەر هێرشێکی ئێران بکات بۆسەر ئیسرائیل، ئەوا بە تووندی لێیدەدەن، ئەو ناوچانەی ئێستا داگیرکراون لە باشووری لوبنان، بە هەمیشەیی دەبنە ناوچەی ئەمنیی ئیسرائیل.