
پووختەى هەواڵەکە
ئەمریکا سێیەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
پێت هێگسێت بە نهێنی لە بنکەی ئاسمانی ئۆڤدای لە ئیسرائیل چاوی بە بنیامین نەتانیاهوو کەوتووە.
کەشتیی ڕۆزڤێڵت بە 10 هەزار سەربازەوە دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
کەناڵی فۆکس نیوز، لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت و یەکەی 13ـی دەریایی ئەمریکا بگاتە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە پێکهاتوون لە نزیکەی 10 هەزار دەریاوان و هێزی دەریایی.
ڕۆشتنی ئەم کەشتییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بژاردەی زیاتر دەخاتە بەردەم ترەمپ، بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران.
دوای هەڵبژاردنی نیوەخوول، کە بڕیارە ڕۆژی سێی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.
ئێستا کەشتیی یو ئێس ئێس جۆرج بوش و یو ئێس ئێس جۆرج واشنتن بە زیاتر لە 50 هەزار سەربازى دەریاوانییەوە لە دەریای عەرەبین.
بە گەیشتنی کەشتیی ڕۆزفێڵت، سێیەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەگاتە ناوچەکە.
ئەمەش دوای ئەوەی کەشتیی ئەبرەهام لینکۆڵن، سەرەتای ئەم مانگە گەیشتەوە بەندەری سەرەکی خۆی لە شاری سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا، دوای ئەرکێکی درێژخایەن و تاقەت پڕووکێن هات کە 321 ڕۆژی خایاند.
ئەمریکا کەشتییەکی نوێی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات





