وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل هۆشدارى بە حیزبوڵاى لوبنان دەدات

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی، هۆشداریی دەداتە حیزبوڵای لوبنان لە دەستوەردان لە جەنگى نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەوەش پاش ئەوەدێت نەعیم قاسم ئەمیندارى گشتیی ئەو گرووپە پشتیوانى خۆى بۆ ئێران دووپاتکردەوە.

یسرائیل کاتز، وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل گوتى "ئامۆژگاریی حیزبوڵا دەکەم، پێویستە ئاگادار بن ئیسرائیل ئارامى نەماوە بەرامبەر ئەوانەى دەبنە سەرچاوەى هەڕەشە بۆى، ئەگەر ئەمە رووبدات، ئەوا حیزبوڵا نامێنێت".

هۆشدارییەکانى وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل لەکاتێکدایە، هەر ئەمرۆ فرۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل ئۆتۆمبیلێکیان لە شارۆچکەى عەباسیەى باشوورى لوبنان بۆردوومانکرد.

نەعیم قاسم ئەمیندارى گشتى حیزبوڵاى لوبنان شەوى رابردوو رایگەیاند، لە جەنگى دژى ئیسرائیل و ئێران بێلایەن نین و سەرکردایەتى و گەلەکەشیان پشتیوانیی لە کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن، گوتیشى "بەو شێوەیەی کە بە گونجاو دەبینن مامەڵە دەکەن".

Loading related news...