
کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکان بەڕێوەدەچێت.
وەزیرانی بەرگری و دەرەوە، ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی زیاتر لە 50 وڵات بەشداربوون.
کۆڕبەندەکە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
لە کۆڕبەندەکەدا ئاسایشی ڕێڕەوە دەریاییەکان، بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە سایبەرییەکان تاوتوێ کران.
جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، بەشداری لە کارەکانی خولی 22ـەمین “دیالۆگی مەنامە” (IISS Manama Dialogue) کرد کە لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەدەچێت.
لە میانی بەشدارییەکەیدا، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی باڵای لەگەڵ سەرۆک، بەرپرسانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان وڵاتان کرد.
ئامانجی دیدارەکانى بەهێزکردنی هاریکارییە هەواڵگرییەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە.

بەهێزکردن و بەردەوامی هاریکارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان لەنێوان وڵاتاندا فاکتەرێکی بەهێز دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتان و ناوچەکە.
ئەم قۆناغەی هاتووەتە پێش پێویستی بە هەماهەنگیی بەردەوام هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.
دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێمى کوردستان و عێراق لە پەیوەندیی بەردەوامدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییە ئەمنییەکان.
بەرهەمی ئەم هەوڵانەش فاکتەرێکی بەهێزبوون بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان.
دابینکردنی ئارامی و ئاسایش پرۆسەیەکی ورد و بەردەوامە و بەبێ هاوئاهەنگی هەمەلایەنەی نێودەوڵەتیی بەدینایەت.
هەربۆیە بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و پیشەیی هەمووانە، پابەند بە بەها باڵا و بەرژەوەندییە گشتییەکانمانەوە، کاربکەین بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە کە ئەویش پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمانە.

کۆڕبەند یان دیالۆگى مەنامە، بە یەکێک لە گرنگترین کۆڕبەندەکان دادەنرێت، ڕۆژى هەینى دەستیپێکرد و ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایى دێت، کۆربەندەکە 9 پانێڵى سەرەکى لەخۆگرتبوو، بەڕێوەچوونەکەشى لە کاتێکدایە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە دۆخێکى ناهەموارى سەربازیى و ئەمنیدا تێدەپەڕێت، ئەوەش وایکردووە کۆڕبەندى ئەمساڵ بایەخى تایبەتى هەبێت.
