
پۆلیس لێکۆڵینەوەى دەستپێکردووە و دەمانچەیەک دۆزراوەتەوە.
کوژراوەکان تەمەنیا 35 ساڵ و29 ساڵە.
سۆران حەمەغەریب گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دوو تەرم لەناو ژوورێکدا لەناوچەی پیشەسازیی کەلار دۆزراوەتەوە و پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە.
یەکێک لە کوژراوەکان لە دایکبووی 1991 و دانیشتووی گەڕەکی سیروانە.
ئەوی دیکەشیان لە دایکبووی 1997ـە و فیتەر بووە.
تەرمەکان شوێنەواری گولـلەیان پێوەبووە.
لە شوێنی ڕووداوەکە چەکێک لە جۆری دەمانچە دۆزراوەتەوە و پۆلیسی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
تاوەکو ئێستا سروشتی ڕووداوەکە دیارنییە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەبین.
سۆران حەمەغەریب گوتیشى “سەرجەم بەڵگە پێویستەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لە شوێنەکە هەڵگیراون و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون”.
