
ئەمڕۆ یەکى تشرینى دووەم ڕۆژى جیهانى کۆبانێیە، کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان داواى پاراستنى دەستکەوتەکانى کۆبانێ دەکات.
کەنەکە دەڵێت، کۆبانێ نیشانى جیهانى دا کە ئیرادەى گەلێکى ڕێکخراو لە سوپاى گەورە و چەکى سەردەم بەهێزترە.
کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان ،کەنەکە ، دەڵێت ، " لە کۆبانێ بە سەرۆکایەتی ژنان، ئەفسانەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە لایەن زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە پاڵپشتی دەکرا، لەناوچوو. کۆبانێ نیشانیدا کە ئیرادەی گەلێکی ڕێکخراو لە هەموو چەکی مۆدێرن و سوپای گەورە بەهێزترە.
کۆبانێ ئەو پەیامەى بە جیهان گەیاند کە کورد دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.
کورد دەتوانێت بەدیلێکی دیموکراسی بۆ سووریایەکی نوێ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی بنیات بنێت.
یەکێتى نەتەوەییش گەرەنتى پاراستنى کۆبانێیە.
ڕۆژى جیهانى کۆبانێ لەساڵى 2014 دیارییکرا، لەهەمان ئەوکاتەى کۆبانێ لەژێر گەمارۆى چەکدارانى داعش بوو کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان لە یەکێتى ئەوروپا داوایکرد ڕۆژى یەکى تشرینى یەکەم بکرێتە ڕۆژى جیهانیی کۆبانێ و لەلایەن چالاکوان و ئازادیخوازان لەسەرتاسەرى جیهان پشتیوانیی لە داواکە کرا.
لە یەکى تشرینى دووەمى 2014 بە بەشدارى ملیۆنان کەس لە سەرتاسەرى جیهان خۆپیشاندانى پشتیوانیی لە کۆبانێ و ڕەتکردنەوەى هێرشى داعش بۆسەر شارەکە ئەنجامدرا.
کۆبانێ شارێکى ڕۆژئاواى کوردستانە لە 15ى ئەیلولى 2014 کەوتە بەر هێرش و پەلامارى چەکدارانى داعش لەپاش 134 ڕۆژ لە بەرخۆدان، 26ى کانوونى دووەمى ساڵى 2015 بەتەواوى ئازادکرا.

