سوپای توركیا دەکشێتەوە; كۆتایی بە بوونی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی توركیا و ئێران لە عێراق دەهێنرێت

دیمەنێک لە کشانەوەی سوپای تورکیا لە  عێراق. فۆتۆ: ئەرشیڤ
دیمەنێک لە کشانەوەی سوپای تورکیا لە عێراق. فۆتۆ: ئەرشیڤ

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند ، سوپای توركیا تاوەکو كۆتایی ساڵ لە عێراق دەچێتە دەرەوە

  • هومام حەموودی ڕاشیگەیاندووە، ئەمساڵ كۆتایی بە بوونی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی توركیا و ئێران لە عێراق دەهێنرێت

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسە لە دانانی دید و سیاسەت بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی

  • هومام حەموودی دەڵێت، لێکتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و عەلی زەیدیدا هەیە


هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاندووە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵبژاردەی چوارچێوەی هەماهەنگییە و چوارچێوەکە بەرپرسیارە لەبەردەم خودا و گەل بۆ نەخشاندنی دیدی و سیاسەتەکان بەگوێرەی یاسا و دەستوور، حکومەتەکەی زەیدیش هەڵدەستێت بەجێبەجێکردنی.


سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق:

  • لێکتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و عەلی زەیدیدا هەیە.

  • سەردانەکانی زەیدی بۆ دەرەوە ڕەنگدانەوەی ئاستی ڕێزگرتن و قبوڵکردنی عێراقە و پەیامێکە کە ئەو بەشێکە لە وڵاتانی عەرەبی و پەرۆشە لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەڵگریی ئەو دیدەیە کە بەشێکە لە پتەوکردنی سەقامگیریی ناوچەکە.

  • بەهۆی بوونی فرەلایەنی و قورسی گفتوگۆکان لە چوارچێوەکەدا، وایکردووە لیژنەی تایبەتمەند دروستبکرێت کە هەریەکەیان دۆسییەکی دیاریکراو بگرێتەدەست.

  • ئەو لیژنەیە بەرپرسیارێتیی پێشکەشکردنی بیرۆکە و گفتوگۆکانی دەکات و چاودێریی جێبەجێکردنیشی دەکات.

  • لە دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی ڕۆژی سەروەری، کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانان و ناتۆ و ڕێککەوتنە بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاكی عێراق تاوەکو کۆتایی ساڵ.

  • داماڵینی چەک و كۆتایهێنان بە بوونى گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا و ئێران لە عێراق و پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق.

قەرزی دەرەکی

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق باسی لەوەشکردووە، قەرزی دەرەکی پرسێکی هەستیارە، وڵات بە سیاسەتەکانی بانکی نێودەوڵەتی دەبەستێتەوە و لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ڕەتکراوەتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانیش ڕێگەی پێنادات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتى بەرگریی تورکیا: قۆناغ بە قۆناغ سەربازگەى باشیک – زێلکان ڕادەستى لایەنە عێراقییەکان دەکرێتەوە

Loading related news...