
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشنیازە حەوت ڕۆژییەکەمان بۆ دوو ڕۆژ کەمکردووەتەوە.
عێراقچی دەشڵێت، هیچ پلان و بەرنامەیەکمان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە و بۆ جەنگ و دانوستانیش ئامادەین.
عێراقچی ڕاشیدەگەیەنێت ، هۆکاری دەرنەکەوتنی ڕێبەری باڵا پرسی ئەمنییە و لە ژێر فشارە ئابوورییەکان خۆ بە دەستەوە نادەین
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ پلان و بەرنامەیەکیان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە. ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ ئەوەی گەمارۆکان کاریگەرییان لەسەر وڵاتەکەی هەبووە بەڵام هەرگیز چۆک بۆ فشارەکان دانادەن.
ئێستا پێشنیاز و پلانە حەوت ڕۆژییەکەی تاران بۆ دوو ڕۆژ کەمکراوەتەوە و بە جۆرێک ئەگەر ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژدا مەرجەکانیان جێبەجێ بکات ئەوا بۆ ڕۆژی دوووەم گەرووی هوورمز دەکرێتەوە.
تاران لە ئێستادا هیچ پلان و بەرنامەیەکی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان نییە،.
ئەوەشی کە باس لە کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکی و ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەن تەنیا پڕوپاگەندەی میدیایین.
ڕێبەری ئێران ڕۆڵی گرنگی لە بەرێوەبردنی سێکتەرەکانی ئابووری و سیاسیی وڵات هەیە.
هۆکاری دەرنەکەوتنی رێبەری باڵا بۆ پرسی ئەمنی دەگەڕێتەوە .
من تاوەکو ئێستا ڕێبەری باڵام نەبینیوە بەڵام هەریەکە لە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمار و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران بینیویانە و دۆخی تەندروستی باشە.
سەبارەت بە ئەگەری هێرشی دووبارەی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "تاران خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەکردووە، گوتیشی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە حاڵەتی تەواو ئامادەباشیدان بە جۆرێک بەهێزتر و ئامادەتر و بە ئەزموونترن لە جەنگی ڕابردوو".
لە بارەی کاریگەری سزا و فشارە ئابوورییەکانی سەریان لە لایەن ئەمریکا و عێراقچی نەیشاردەوە کە سزاکان کاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتەکەی هەبووە، "جەختیشیکردەوە کە وڵاتەکەی هەرگیز لە ژێر فشارە ئابوورییەکان خۆی بە دەستەوە نادات".
ترەمپ هەڕەشەی هێرشی وێرانکەر دەکاتە سەر ئێران و تاران هۆشداریی دەدات
سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت
