سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت

کەشتییەک لە گەرووی هوورمز کە هێرشکراوەتە سەری
کەشتییەک لە گەرووی هوورمز کە هێرشکراوەتە سەری

پووختەی هەواڵەکە

  • نائارامی و گرژییە سەربازییەکان لە گەرووی هوورمز بەردەوامن.

  • سوپای پاسدارانی ئێران ڤیدیۆی ساتی گڕگرتن و نقوومبوونی دوو کەشتیی دیکەی نەوت هەڵگریان لە نزیک گەرووەکە بڵاوکردەوە.

  • سوپای پاسداران: کەشتییەکان ویستوویانە بە ڕێگەی نایاسایی گەرووەکە ببڕن


پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی پێداتەقینەوەی مینەوە، دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە نزیک گەرووی هوورمز کە یەکێکیان کەشتی زۆر گەورە بووە گڕیان گرتووە.


ڕاگەیێنراوی سوپای پاسدارانی ئێران:

  • کەشتییەکان ویستوویانە بەو ڕێڕەوە نایاساییەدا تێپەڕن کە ئەمریکا لە گەرووەکە دروستی کردووە.

  • هەردوو کەشتییەک سیستەمی "جی پی ئێس "یان کوژاندبووەوە ویستوویانە بە هاوکاریی ئەمریکا ڕێرەوی نایاسایی گەرووەکە تێپەڕ بکەن.

  • دوای ئەوەی مینەکان پێیاندا تەقیوەتەوە گڕیان گرتووە و نقومبوون.

ئەم پێشهاتەی گەرووی هوورمز لە کاتێکدایە لە دواین لێدوانیدا محەممەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری لە دووبارە دەستپێکردنەوەی جەنگ داو ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئەمریکادا لەوانەیە لە جەنگی پێشوو زیاتر بخایەنێت. گوتیشی، ئەگەر جەنگەکە دەستپێبکاتەوە کۆتاییهێنانی لەدەستی ئێراندا دەبێت نەوەک ئەمریکا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شەڕی مین لە گەرووی هوورمز؛ حەوتەمین نەوتهەڵگر گڕی گرت و ئێران ئەمریکا تۆمەتبار دەکات

سامیا حەسەن

Mon Nov 02 2026

Loading related news...