سێ ڕۆژ کۆبوونەوە لە دەوحە؛ واشنتن چاوەڕوانى دەرەنجامە

پووختەى هەواڵەکە

  • کۆبوونەوەکان لە دەوحە لە نێوان نێوەندگیرە قەتەرییەکان و شاندی ئێران بەڕێوەدەچن.

  • کۆبوونەوەکان بە ئاگاداری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەکرێن.


ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو دانووستانەکان بڵاویکردەوە، بەمەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تیمی دانوستانکاری ئێران بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەکە لەگەڵ قەتەرییەکان لە کۆبوونەوەدان.


دانووستانەکان لە کاتێکدان، تاوەکو دێت، نیگەرانییەکان لە بارەی ئەوەی ڕەنگە ململانێکان دوای هەڵبژاردنی نیوەخول لە ئەمریکا کە 3ـی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت، جارێکی دیکە لە ڕووی سەربازییەوە پەرەبسێننەوە.

هێرش بۆسەر ئێران

  • ترەمپ: بەر لە هەڵبژاردن هێرش ناکاتە سەر ئێران.

  • دانوستانەکان لەگەڵ تاران بەرهەمدار بوون.

  • بەدوور نازانرێت پاش هەڵبژاردن هێرشەکان دژی ئێران دەستپێبکەنەوە.

  • دانوستانەکان لە ڕێگەی پەیوەندیی بەردەوامەوە لەگەڵ واشنتن هەماهەنگییان بۆ دەکرێت و بەڕێوەدەچن.

سەرەڕای هەموو ئەم جوڵە دیپلۆماسییانە، ئێران چەندینجار ئاشکرایکردووە، وەڵامی هەر هێرشێکی نوێ دەداتەوە لە ڕێگەی هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە وڵاتانی دراوسێ.

ڕۆژی شەممە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانی بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد، ئامادە بن بۆ هەر هێرشێک کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بکرێتە سەریان.

هەمان ڕۆژ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ترەمپ هێشتا بڕیاری نەداوە سەبارەت بەوەی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات یاخود نا، بەڵام بە باشتری دەزانێت ململانێکان بە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەربکرێن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عەباس عێراقچى: گفتوگۆکان لە دەوحە بەردەوامن

محەمەد عەلی

Sun Nov 01 2026

Loading related news...