بەڕێوەبەری گشتیی بۆڕسەی ئیستانبوڵ دەستگیر کرا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە بارەی سندووقەکانی وەبەرهێنانە.

  • تاوەکو ئێستا 114 کەس فەرمانی بەندکردنیان لە لایەن دادگاوە بۆ دەرکراوە.


لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تاوانکاری و بەرتیل وەرگرتن ئاڕاستەی ئەرگون دەکرێت.


دۆسییەى سندووقەکانى وەبەرهێنان ئابڕوچوونێکى دیکە لە ئابوورى تورکیا

  • ئوموت گونەر، یەکێک لە هاوبەشەکانی ڕۆژنامەی دونیا، لە چوارچێوەی دۆسییەکەدا دەستگیر کرا.

  • کۆمپانیای دۆنیا هۆڵدینگ، کە ڕۆژنامەکە دەردەکات، پشکی لە کۆمپانیای بوڵس هۆڵدینگدا هەیە.

  • لە دۆسییەی سندووقەکانی وەبەرهێنان تێوەگلاوە.

  • تاوەکو ئێستا 114 کەس فەرمانی بەندکردنیان لە لایەن دادگاوە بۆ دەرکراوە.

کۆرکماز ئەنەس ئەرگون لە ساڵی 2021ـەوە بەڕێوەبەری گشتیی بۆڕسەی ئیستانبوڵە، بەر لەوەی بەهۆی دەست لەکارکێشانەوەی هاکان ئاتیللا دەست لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی بۆڕسەی ئیستانبوڵ بکێشێتەوە، ئەرگون بەشی پۆلێنکردنی لە بۆڕسەی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەبرد.

بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی دەستەی بازاڕی سەرمایە و دادگاکان لە بارەی 131 سندووقی پاکتاوکراوی وەبەرهێنان ئەنجامیانداوە، کۆی ژمارەی قوربانییەکان کە پارەیان تیاچووە، 455 هەزار و 758 بازرگانی بچووک و مامناوەندن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

قەیران لە دواى قەیران بەرۆکى تورکیا دەگرێت

محەمەد عەلی

Sun Nov 01 2026

Loading related news...