بوڵدان: جۆرێک لە گیرخواردن لە پڕۆسەى ئاشتیدا هەیە

پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی (3)
پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی (3)

پووختەى هەواڵەکە

  • شاندى ئیمراڵى نیگەرانن لە بەڕێوەچوونى پڕۆسەى ئاشتى.

  • بوڵدان: لەگەڵ دەسەڵات باسی هەڵبژاردنمان نەکردووە

  • بوڵدان: چەند مانگێکە لەگەڵ ئۆجەلان لەو شوێنە نوێیەى کۆدەبوونەوە.


پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە پانێلێکدا لە کۆنفرانسی "ژنان شان بە شانی یەک باسی داهاتوو دەکەن" باسی لە پڕۆسەی ئاشتی کرد و گوتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دەوڵەت باخچەلی و عەبدوڵا ئۆجەلان سێ کەسایەتیی سەرەکی نێو پڕۆسەکەن، بەڵام لە دۆخێکی یەکساندا پڕۆسەکە بەڕێوەنابەن، چونکە ئۆجەلان لە ژوورێکەوە و لە دۆخێکی قورس و گراندا پڕۆسەکە بەڕێوەدەبات.


گواستنەوەى ئۆجەلان و بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە

  • شاندی ئیمراڵی 45 ڕۆژە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی نەکردووە.

  • بوڵدان: ئێستا بیر لەوە دەکەنەوە، چۆن ئەم دۆخە تێبپەڕێنن.

  • چەند مانگێکە لەو شوێنە نوێیەدا لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە.

  • پاش کۆبوونەوەکان دەگەڕایەوە زیندانەکەی.

  • بەڵام ئێستا بەردەوام لەو شوێنەدا دەمێنێتەوە.

  • گواستنەوەی ئۆجەلان بە مانای ئەوە نایەت پێگەی پێدرابێت، کە لە سەرەتای پڕۆسەکەوە داوای دەکات.

  • لە دەرەوەی پڕۆسەکە، بە هیچ جۆرێک باسی هەڵبژاردن و دەستوور نەکراوە.

  • بوڵدان: ئێستا تەنیا ئەو لە شاندەکەدایە، بەڵام دەکرێت لە داهاتوودا ژنی دیکەش بچێتە نێو شاندەکەیان.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى شەممە، 31ـى تشرینى یەکەمى 2026، میدحەت سانجار، ئەندامى شاندى ئیمراڵى، ئاشکرایکرد، عەبدوڵا ئۆجەلان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکى نوێ لە دوورگەى ئیمراڵى.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئۆجەلان بۆ شوێنێکى نوێ لە ئیمراڵى گوازرایەوە

Loading related news...