عەباس عێراقچى: گفتوگۆکان لە دەوحە بەردەوامن

عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران
عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزیرى دەرەوەى ئێران، دووایین ئەنجامى گفتوگۆکانى لە قەتەڕ ئاشکراکرد.

  • بەرەو پێشچوون هەیە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

  • گەیشتن بە هەر ئەنجامێک، بەندە بە وەڵامى ئەمریکا بۆ پرسیارەکانى وڵاتەکەى.


عێراقچى، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، ڕاوێژەکان لە قەتەر بەردەوامن، لە گفتوگۆکاندا بەرەو پێشچوون هەن، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەنجامى کۆتایی، گەیشتن بە هەر ئەنجامێک دەوەستێتە سەر وەڵامى ئەمریکا بۆ پرسیارەکانى ئێران.


چارەنووسى دانوستانەکانى ئێران و ئەمریکا

  • سەردانى شاندى ئێران بۆ دەوحە لە پێناو بەردەوامیدانە بە هەماهەنگییەکان لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان.

  • هیچ پلانێک نییە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنى ئەمریکى.

  • ماوەى سێ ڕۆژە دانوستانکارانى ئێران لە دەوحەى پایتەختى قەتەر بەردەوامن.

  • لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان لە گفتوگۆ و ڕاوێژدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە جەنگ.

  • نێوەندگیرە قەتەرییەکان ڕۆژى هەینى چوونە تاران و لەگەڵ بەرپرسانى ئێران کۆبوونەوە.

  • دواتر و ئێوارەى شەممە گفتوگۆکان گواسترانەوە بۆ دەوحە.

  • دانوستانەکان لە چوارچێوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن ڕێکخراون.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدان، ترس هەیە جارێکى دیکە و دواى هەڵبژاردنى نیوەخولى کۆنگرێسى ئەمریکا جەنگ لە ناوچەکەدا دەستپێبکاتەوە.

ڕۆژى شەممە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، هێشتا دۆناڵد ترەمپ بڕیارى لە بارەى هێرشى نوێ بۆ سەر ئێران نەداوە و پێى باشە کێشەکە بە دیپلۆماسییەت چارەسەر بکرێت.

هەر دوێنێ، موجتەبا خامنەیی ڕێبەرى باڵاى ئێران هەڕەشەى تووندى کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانى وڵاتەکەى ڕایگەیاند، ئەگەر جارێکى دیکە هێرشى سەربازیى بکرێت، ئەوان کات و مەرجەکانى ڕاگرتنى دیارى دەکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: پلانی گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە

موحسین ڕەزایی: هێشتا وەڵامى نامەکەى جەى دى ڤانسم نەداوەتەوە

ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

ترسى دەستپێکردنەوەى جەنگ باڵی بەسەر شەقامی ئێرانیدا کێشاوە

Loading related news...